
رووداوی هاتووچۆ
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سه‌ر رێگاى كه‌ركوك بۆ به‌غدا و له نزیك خورماتوو به‌هۆى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبیلەوە چوار هاووڵاتى گیانیانلەدهستداوه و شه‌ش كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
زه‌نون به‌رزنجى وته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى خورماتوو بهSNNى راگه‌یاند؛ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له نزیك چێشتخانه‌ى دوبه‌ى له‌سه‌ر رێگاى خورماتوو بۆ به‌غدا رووداوێكى هاتووچۆ له جۆرى پێكدادان له نێوان تاكسییه‌ك و ئۆتۆمبیلێكى بارهه‌ڵگر روویداوە.
وتیشى: “به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه چوار هاووڵاتى گیانیانله‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون و زیانى مادى زۆریش هەبووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، تیمه فریا گوزارییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كان و گه‌یاندنى برینداره‌كان به نه‌خۆشخانه و لێکۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









