
جۆو بایدن و سەگەکەی
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لەکاتی یاریکردنی لەگەڵ “میجور”ی سەگەکەیدا تووشی شکانێکی کەم بووە لە پاژنەپێی راستیدا.
سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا سەردانی کلینیکێکی شکاویی کردووە و دەرکەوتووە لە بەستەرەکانی پاژنە پێیدا تووشی پچڕانێکی بچووک هاتووە.
کیڤن ئۆکۆنور پزیشکی تایبەتی جۆو بایدن-ی 78 ساڵ دەڵێت: “تیشکی ئێکس رای بۆ سەرۆک ئەنجامدراوە و لەجێچوونێکی کەم هەیە لە پاژنەپێیدا، بۆیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک ناچار دەبێت پێڵاوی تایبەتی پزیشکی لە پێ بکات”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بایدن خواستووە و ئەو گرتە ڤیدیۆییەشی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا بایدن دەبرێت بۆ چارەسەر.
بڕیار وایە جۆو بایدن لە رۆژی 20ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو، وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی بخوات و بەوەش دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆک لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









