هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە بۆ دەرەوە ژمارەی باخە هەنارەكانی هەڵەبجە زیاد دەكات

هەناری هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئاشكرایكرد لە دوای هەناردەكردنی هەناری هەڵەبجە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و پێشوازی گەرمی وڵاتی ئەوروپی لە هەناری هەڵەبجە، بووەتە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زیاتر لە جوتیاران زەوییەكانیان بكەن بە باخی هەنار و لە ئێستاشدا نزیكەی 10 هەزار دۆنم زەوی هەڵەبجە بە هەنار چێندراوە.
ستار مەحمود، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەركەوتنی هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوە و هەروەها پێشوازی گەرمی كوردانی تاراوگە و هاووڵاتییانی ئەوروپی سەلمێنەری ئەوەیە كە دەكرێت لە داهاتوودا زیاتر گرنگی بە بەرهەمی هەناری هەڵەبجە بدەین و وەك براندێكی كوردی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و بازاڕی دەرەكی بۆ بدۆزینەوە، هەر ئەمەش وایكردووە كە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە جوتیاران و خاوەن باخەكانی هەڵەبجە دەستیانكردووە بە چاندنی باخی هەنار لە زەوییەكانیاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ زۆر كاریگەری هەبوو كە بڕیاریدا بەرهەمی دەرەكی هەناردەی هەرێم نەكرێت تا بەرهەمی ناوخۆیی هەنار ساغ دەبێتەوە، چونكە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكی بەرهەمی ناوخۆیی هەنار وەك پێویست ساغ نەدەبوویەوە و هەروەها بە نرخێكی كەمتریش دەفرۆشرا كە لە ئاست خواستی خاوەن باخەكاندا نەبوو.
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نزیكەی 10 هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە باخی هەنار چێندراوە كە بەرهەمی ساڵانە دەگاتە سەر و 40 هەزار تەن، بەڵام پێشبینی دەكەین لە چەند ساڵانی داهاتوو ڕووبەری باخی هەنار زۆر زیاد بكات و بەرهەمی زیاد ببێت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هەوڵەكان بەردەوامن بۆ هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوە و هەروەها دامەزراندنی كارگەیەكی تایبەت بە دروستكردنی شەربەتی هەنار لە سنوورەكەدا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









