
وێنەیەکی گریمانەیی کۆیلە کردنی سێکسی
SNN- محەمەد مستەفا
بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ لە ڕاپەڕین سەبارەت بە حاڵەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات “بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە هەڵکشاندایە و هاووڵاتیانیش کەمترین هۆشیارییان سەبارەت بەو جۆرە بازرگانییە هەیە .”
موقەدەم هەڵگورد محەمەد بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ لە ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند “بازرگانیکردن بە مرۆڤ چەند جۆرێکە کە باوترینیان بریتین لە بازرگانی سێکسی و فرۆشتنی ئەندامێکی جەستەی مرۆڤ و سواڵکردن و چەوساندنەوەی کرێکاران کە لە رێگەی هەڕەشە و بەکارهێنانی هێز و هەڵخەڵەتاندنەوە ئەنجامدەدرێت بەبێ ڕەزامەندی کەسەکان خۆیان” .
وتیشی: “لە کوردستان حاڵەتەکە لە هەڵکشاندایە و زۆرترین حاڵەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤیش لە کوردستان حاڵەتی بازرگانی سێکسی و سواڵکردن بە منداڵانن کە لەسەر ئەو تاوانەش چەندین کەس دەستگیر کراون، بەڵام بە داخەوە هاووڵاتی کەمترین بەرچاو ڕوونیی لەسەر ئەم حاڵەتە هەیە، چونکە لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و کۆنفڕانسی گەورە ئەم بابەتە گرنگی پێنەدراوە .”
هەڵگورد محەمەد باسی لەوەشکرد “دیاردەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە عێراق و کوردستان بە یاسای تایبەت سزای بۆ دانراوە و سزاکانیشی زۆر قورسن، بۆیە داواکارن لە هاووڵاتیان لە کاتی بوونی زانیاری لەسەر هەر حاڵەتێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ پەیوەندی بە نووسینگەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ بکەن کە لە ئێستادا لە کوردستان 5 نوسینگە بوونیان هەیە” .
بەڕێوەبەری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ لە ڕاپەڕین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەوان وەک نووسینگەی ڕاپەڕینی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی چەندین کارگە و کۆمپانیایان کردووە و لەگەڵ کرێکاران کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی چەوساندنەوە و پێنەدانی مافی دارایی خۆیان ئەوان ئاگادار بکەنەوە و بەردەوامیش دەبن لە سەردانی مەیدانی شوێنە جیاوازەکان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان چاو کراوە بن سەبارەت بەو کەیسانە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









