وهزیرى دارایی بڕیاریدا داهاتی فرۆشتنی زەوی حكومى %100 بۆ شارەوانییەكان بێت

ئاوات شێخ جهناب، وهزیرى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە لەمەودوا داهاتی فرۆشتنی زەوی سەرجەمی بۆ خەزێنەی وەزارەتی شارەوانی دەگەڕێتەوە.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە، تایبەت بە داهاتەكانی شارەوانی بۆ ئەو شارەوانییانە سوودی هەیە كە خاوەن زەوی روكن و نایابن لە شارە گرنگەكانی وەك: هەولێر و سلێمانی، چونكە بەپێی رێنماییە نوێیەكە لەمەودوا فرۆشتنی زەوی لەلایەن شارەوانییەوە %100ی داهاتەی كە دەگەڕێتەوە بۆ خودی شارەوانی و وەزارەتی شارەوانی”.
وتیشى: “پێشتر بڕێكی كەمی داهاتى فرۆشتنى زەوى بۆ شارەوانی دەگەڕایەوە، بەڵام ئێمە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هێندە زەوی پێویست و روكنمان لەبەردەستدا نین كە بتوانین بەڕێژەیەكی زۆر داهاتمان دەستبكەوێت، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاندا بڕیارێكی باشە و دەكرێت لەڕێگەی فرۆشتنی زەوی روكن و نایابەوە بتوانین پرۆژەی بچوك جێبەجێی بكەین، هەروەها هەندێك كەموكوڕی پرۆژەكان لە گەڕەك و كۆڵانەكان چارەسەر بكەین”.
وتەكانی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لە كاتێكدایە، بهپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە واژووی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حكومهتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە، “پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە 1976 لە 18ی10ی2020، بڕیاردراوە بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجكردنی رێژەیەك لە داهاتەكان بەمشێوەیەن 100 داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزراەتی شارەوانی، 85%ی داهاتی شارەوانی بۆ خەزێنەی حكومەت، 85%ی داهاتی گەشتوگوزار بۆ حكومەت، هاوكات 83%ی داهاتی ئاو بۆ خەزێنەی حكومەت دەبێت”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









