
زیدان
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئۆکرانیا دەبێتە میوانی یانەی شاختار دۆنیتسکی ئۆکرانی و یاریەکە لە کاتژمێر 8:55 خولەک ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو وتی:”سبەی یارییەی تری کۆتایمان هەیە و گرنگترین یاری قۆناغەکەیە، بە بردنەوە دەگەینە قۆناغی داهاتوو،لەم وەرزە شتەکان بە شێوەیەکی سەیر دەڕۆن، پێکان و ئامادەکاری خراپ، هەمووی کاریگەری هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە دەبێت خواستی یاریزان بۆ بەرگریکردن لەم درێسە جێی گومان بێت،کاتێک یارییەکی خراپ دەکەین مانای ئەوە نیە ئارەزوومان بۆ یاریکردن نیە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:” هازارد یاریزانێکی بەهێزە، هەمیشە ئەوەی بۆ دەرکەوتووە، پێکانێکی نوێیە بۆی، بەڵام لە تیمەکە تەنیا هازارد نیە و یاریزانی زۆرمان هەیە، گومانمان لەوە نیە کە دەمانەوێت بە دەستی بهێنین،دەبێت ئەسینسیۆ متمانە بە دەست بهێنێتەوە، بۆ ئەوەی لە ناخیدا تۆپی پێ بەدەست بێتەوە،ماوەیەکی تر ئەو باشتر دەبینین،بنزیمە سبەی لەگەڵمان دەبێت، لە یارییەکی گرنگ و گەورە، دەبێت بۆ بەردەوامبوونمان لە خولەکە بردنەوە تۆماربکەین”.
لە کۆتایدا وتی:” ئەم قۆناغە بۆ من قورسترە، رێکخراوی نادۆزینەوە، ئێمە کاتێکیش لە مەدرید یاریمان دەکرد وەک یاریزان کاتێکی قورسمان بە سەر بردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە سەربکەوین بە سەریاندا”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









