
نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستدەكەن بە دابەشكردنی نەوت كە نەوتی ئەمساڵە و بۆ هەر بەرمیلێك نەوت 44 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەشی كە ساڵی پار نەوتیان وەرنەگرتبوو نەوتیان پێدراوە.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە چەند هەڵمەتێكی دوابەدوای یەكدا توانیمان نەوت بەسەر هەموو ئەو خێزانانەدا دابەش بكەین كە ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئەوەی بڕی پێویستی نەوتمان بەدەست نەگەیشت نەمانتوانی نەوت بەسەر هەموو هاووڵاتییانی سنوورەكە دابەشبكەین، بۆیە لە ئێستادا سەرجەم هاووڵاتییان بەشە نەوتی ساڵی ڕابردوویان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمڕۆوە بۆ جارێكی دیكە دەستدەكەینەوە بە دابەشكردنی نەوت كە ئەم جارە نەوتی ساڵی 2020 و لە لایەن عێراقەوە بەشی سەرجەم خێزانەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەمان بۆ دابینكراوە سەرەتاش لە ناحییەی بیارە و تەوێڵە و ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكەین و پاشان ناحیەی خورماڵ و سیروان و دواتریش ناوەندی هەڵەبجە.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر بەرمیلێك بڕی 44 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت و بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجەش كە هەموو خێزانێكی هەڵەبجە نەوتی پێبدرێت پێویستیمان بە بڕی شەش ملیۆن و 750 هەزار لیتر نەوت دەبێت، ساڵی ڕابردوو پێنج ملیۆن و 250 هەزار لیتر نەوتمان بۆ دابیننەكرا و بەشی هەموو خێزانەكانی نەكرد، بەڵام خۆشبەختانە ئەمساڵ بەشی هەموو خێزانەكانمان بۆ دابینكراوە بەو خێزانانەشی كە بەرلەچەند ڕۆژێك نەوتی ساڵی ڕابردوویان پێدرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









