بەهادین نوری.. سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق کۆچی دوایی کرد

بەهادین نوری
SNN
بەهادین نوری، سکرتێری پێشوتری حزبی شیوعی عێراق دوای چەند رۆژێک تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خرانە ژێر چاودێری چڕی پزیشکییەوە، لەتەمەنی 93 ساڵیدا و بەهۆی خراپتربوونی دۆخی تەندروستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
بەهادین نوری یەکێکە لەدیارترین ناوەکانی بزوتنەوەی چەپ لە عێراق و کوردستان، لە 11-ی شوباتی 1927 لەگوندی تەکیە سەربە قەزای قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.
لەساڵی 1946 پەیوەندی بەحزبی شیوعی عێراقییەوە کردووە و بۆماوەی چوار ساڵ سکرتێری ئەو حزبە بووە، لەساڵی 1953 دەسەڵاتدارانی سیستمی پاشایەتی عێراق دەستگیریان کردووە و لەدوای شۆڕشی 1958 ئازادکراوە.
بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ حزبی شیوعیدا، لەساڵی 1984 ریزەکانی ئەو حزبەی جێهێشتووە و لەدوای راپەڕین گەڕاوەتەوە کوردستان.
بەهادین نوری بەر لەتووشبوونی بەپەتای کۆرۆنا و لەتەمەنی 93 ساڵیدا وەک کەسێکی بەئەزموون رۆژانە بۆچوونی خۆی لەسەر رووداوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بڵاودەکردەوە.
لەبارەی وەسییەتی بەهادین نورییشەوە براکەی باسی لەوەکردبوو، کە وەسییەتی کردووە لە گوندەکەی خۆی “گوندی تەکیەی سەر بەقەرەداغ” بەخاکبسپێردرێت و یادەوەرییەکانی تەواو بکرێن و بە چاپ بگەیەندرێت.

کتێبی بیرەوەریەکانی بەهادین نوری
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









