
سێرجیۆ رامۆس
SNN Sport
تا ئێستا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرگریکاری ئەو یانەیە سێرجیۆ رامۆس، نەگەیشتوون بە رێککەوتن بۆ مانەوەی بەرگریکارە پۆڵایینەکە و رامۆسیش مەرجی تایبەتی خۆی هەیە بۆ مانەوە لە یانەی شاهانە.
رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، رامۆس لە مانگی حوزەیرانی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت،ئەم یاریزانە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات کە ئارەزوو دەکات پەیوەندی پێوە بکات.
رامۆس لە ماوەی رابردوو گرێبەستی گرانبەهای بۆ هاتووە لە لایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوە،تا ئێستا رامۆس نە وەڵامی ئەو یانەیەی داوەتەوە، نە رەتیکردووەتەوە.
راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە کاتژمێرەکانی رابردوو پەیوەندییەکانی نێوان سێرجیۆ رامۆس و سەرۆکی یانەکە فلۆرنتینۆ پێرێز زۆر گرژ بووە،لەم ماوەی ئێستا یانەکە بە جددی دانووستان لەگەڵ کاپتنەکەی ناکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، سەرەڕای گرنگی ئەم یاریزانە لە هێڵی بەرگریدا و زیدانیش بە تەواوی پشتی پێدەبەستێت و لە ئامادەنەبوونی ئەم یاریزانە زۆر کاریگەری لەسەر یانەکە هەیە.
بە پێی بەرنامەی چرینگیتۆی ئیسپانی،رامۆس سێ مەرجی نوێی بۆ ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ماوەی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی داناوە،مەرجەکانیش قورسن و فلۆرنتینۆ پێرێز رەنگە قبووڵی نەکات،لە هەر حاڵەتێکدا یان ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە یان لە کۆتایی گرێبەستەکەی یانەکە جێدەهێڵێت.
مەرجەکانی رامۆس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بریتین لە:
- یانەی ریاڵ مەدرید ئۆفەری بۆ نوێکردنەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەش بکات.
- پێدانی مووچەیەکی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆیی بە بێ ئەوەی سەیری قەیرانی کەمکردنەوەی مووچە لە یانەکە بکرێت.
- لە کۆتایی هەر وەرزێکدا دوو ملیۆن یۆرۆ پاداشتی پێبدرێت، ئەگەر بەشداری لە 30 یاری زیاتر کرد لەگەڵ ریاڵ مەدرید.
ماوەی چەندین ساڵە سێرجیۆ رامۆس لە پەیوەندییەکی بەهێزدایە لەگەڵ ریاڵ مەدرید و زیاتر لە 15 ساڵە بەشداری لە هەموو سەرکەوتنەکانی یانەکەی کردووە.
رامۆس لە ساڵی 2005 لە یانەی سڤییای ئیسپانییەوە بە بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردوو بە ڕای بەشێک لە چاودێران باشترین بەرگریکاری مێژووی تۆپی پێیە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









