“ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن تاوه‌كو 7ى كانونى دووه‌م، به داخراوى ده‌مێنێته‌وه”

جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن تاوه‌كو 7ى كانونى دووه‌م، به داخراوى ده‌مێنێته‌وه، وتیشى: “له‌دواى ئه‌و به‌رواره لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا دووباره كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌باره‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌دات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “له‌دواى پێداچوونه‌وه به دۆخه‌كه و له‌سه‌ر پێشنیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیارماندا ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن تاوه‌كو 7ى كانونى دووه‌م، به داخراوى بمێنێته‌وه”.
وتیشى: “خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوازى ئاوێته به‌رده‌وام ده‌بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له‌دواى به‌روارى 1ى كانونى دووه‌م، لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا دووباره كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه یاخود دووباره دواخستنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن ده‌دات”.
جوتیار عادل روونیشیكرده‌وه: “به‌گوێره‌ی راسپارده و رێنماییه‌كانی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هێشتا دۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنترۆڵدا نییه و پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا به‌رده‌وام بن”.
لەبارەى دابینکردنى پێكوته‌ى دژە کۆرۆنا جوتیار عادل باسى له‌وه‌شكرد: “لەسەر ئاستى هەرێم و عیراق هەوڵى دابینکردنى ڤاکسین دراوە و لەو چوارچێوەیەشدا رێکارەکان دیارن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









