به‌ریتانیا: ده‌مانه‌وێت كێشه‌ى مووچه و بودجه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بێت

جه‌یمس كلیڤهرلى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست | فۆتۆ: Sky News
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت كێشه‌ى مووچه و بودجه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بێت، وتیشى: “ئێمه پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین”.
جه‌یمس كلیڤهرلى، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك به‌ریتانیا دۆستى دێرینى گه‌لى كوردین و پشتیوانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “ئێمه له كێشه‌ى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق ناڕازین، هیوادارین به زووى كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه بۆ ئێمه وه‌ك به‌ریتانیا گرنگه”.
وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه كێشه‌ى مووچه و بودجه له‌نێوان هه‌ولێر و ناوه‌ند چاره‌سه‌ر ببێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جه‌یمس كلیڤهرلى باسى عێراقى كرد و روونیكرده‌وه: “خوازیارین عێراق له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه سه‌قامگیر و ئارام بێت”.
وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له هه‌رێمى كوردستان و ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “چاكسازیكردن له هێزى پێشمه‌رگه‌دا زۆر گرنگه، ده‌مانه‌وێت پێشمه‌رگه هێزێكى فه‌رمى تر بێت، پێشمانوایه میدیاى ئازاد گرنگه و داوا له سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كان ده‌كه‌ین گرنگى پێبده‌ن”.
جه‌یمس كلیڤهرلى باسى دۆخى باڵیۆزخانهكهیانى له به‌غدا كرد و روونیشیكرده‌وه: “ئێمه زۆر دۆخى ئاڵۆزترمان له‌وه‌ى ئێستا بینیووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێمانوایه باڵیۆزخانه‌كه‌مان له ئێستادا پێویسته له به‌غدا بمێنێته‌وه، خۆشمان له عێراق بمێنینه‌وه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









