گۆڕان بۆ پارتی: چەند خاڵ لە کارنامەی حکومەت لە بەرژەوەندی خەڵک جێبەجێکراوە؟

SNN
بزوتنەوەی گۆڕان بە راگەیەندراوێک وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە سەبارەت بە رێککەوتنی نێوانیان و رایگەیاند: “فەرموون لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ رای گشتی ئاشکرایبکەن، چەند خاڵ لە کارنامەی حکومەت لە بەرژەوەندی خەڵک جێبەجێکراوە؟”.
بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “ئێمە تەنھا و تەنھا بەمەبەستی چاكسازی و راستكردنەوەی باری لاسەنگی دارایی و شەفافیەت لە داھات و بنەبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی رێکكەوتنمان ئەنجامداوە و بەشداریمان لەحكومەت كردووە.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە دروستبوونی ئەم حكومەتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان پشوو درێژانە شانی داوەتەبەر ھەموو ئەو نەھامەتییانەی كە حوكمڕانی كوردی لە دوای راپەڕینەوە بەرھەمیھێناوە، ھەموو ئەوەش لەپێناو چاکسازی و مانەوەی قەوارەی ھەرێم و دووبارە نەبوونەوەی ئەزموونی دوو ئیدارەیی بووە.”
دەشڵێت: ھەرچی پۆستی بزوتنەوەی گۆڕان ھەیە لە حکومەتدا ، مافی خۆیەتی نەک تەنھا وەک پشکی حزبیی ، بەڵکو گەر وەک ھاوڵاتیش کە ژمارەی ڕاستەقینەی زۆر زیاترە لەوەی کە لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕاگەیەنراوە ، بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو مانەوەی ھەرێمدا بە ٪١٢ی پۆستەکان ڕازی بووە کە خودی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەزانێت چی دزی و ساختەکارییەک لە ھەڵبژاردنەکاندا ئەنجامدراوە.
گۆڕان راشیگەیاندووە، “لێرەوە بێمنەتانە رایدەگەیەنین فەرموون وەک فراكسیۆنی پارتی كۆی بەرنامەی حكومەتی پێكھێنراو لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان بھێننە سەر مێزی گفتوگۆ و با لە پەرلەماندا شەفافانە بۆ رای گشی رایبگەیەنین و بزانین چەند خاڵ لەو كارنامەیە بۆ بەرژەوەندی خەڵک جێبەجێ كراوە و كێ لایەنی كەمتەرخەم بووە؟”
ئاماژەش بەوەدەکات: لە کۆتاییدا پێویستە ئەو ڕاستییەی حوکمڕانی بە بیر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بھێنینەوە کە حوکمڕانی ئامانج لێی خزمەتکردنی خەڵکە، چوونە حکومەت بەمانای بێدەنگبوون لە قوت و موچە و گەندەڵی نایەت، بەتایبەت کە ئەرکی سەرەکی پەرلەمان چاودێریکردنی حکومەت و لێپرسینەوەیە لێی وەک لە ڕێکەوتنی پێکھێنانی کابینەکەشدا ھاتوە، تەنانەت کە ئەگەر پارتی بە تەنھا حکومەتی پێکبھێنایە، بۆیە بە بەشداری لە حکومەت، گۆڕان دەستەمۆ نابێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و دانیشتنەکە تایبەت بوو بە پرسی كۆچی گەنجان و پرۆژە یاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ئەندامانی پەرلەمان داوایان کرد پرسە هەنوکەییەکان و پرسی موچە بخێتە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە بۆیە گرژی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەماندا دروستبوو.
دوای دانیشتنەکەش، سەرۆکی فراسیۆنی پارتی داوای لە حزبەکەی کرد پێداچوونەوە بەو رێککەوتنانەدا بکات، کە لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتدا کردوویەتی، چونکە رێککەوتنەکە تەنیا بۆ پلە و پۆست نەبووە، بەڵکو بۆ چاکسازی بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









