
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی فیرنسڤارۆشی هەنگاری و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو هۆکاری دوورخستنەوەی میسی ئاشکرا کردوو وتی:”کاتێک تۆ لە بەرشەلۆنەیت دەبێت هەموو یارییەک عەقڵیەتی بردنەوەت هەبێت، ئێمە گەیشتووین بە قۆناغی داهاتوو،بەڵام دوو یاریمان ماوە کە یارییەک دژی یۆڤانتۆسە،ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە بردنەوە تۆماربکەین و لە پێشەنگ بمێنینەوە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:”سبەی میسی پشووی پێدەدرێت، چونکە گەیشتووین بە قۆناغی داهاتوو، بەمشێوەیە دەرفەت بە یاریزانی تر دەبەخشین و دەبێت بیر لە یاری خول بکەینەوە،ئۆمتیتی لەگەڵ تیپی دووەم سبەی یاری دەکات، ئەراخۆ راهێنان دەکات، بەڵام نامانەوێت مەترسی لەسەر دروست بکەین، دەمانەوێت ئەو لە %100 ئامادە بێت،بە هیوام پیکێش چەند یارییەک لەم وەرزە لەگەڵمان بێت،برایسوایتیش شایەنی یاریکردنە، ئەو بە جددی کار دەکات، دەبێت لە هێڵی بەرگری پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستین وەکوو ئەراخۆ و مینگوێزا، وابزانم ئێستاش کاتێکی گونجاو نیە بۆ قسەکردن لەسەر یاریزانی نوێ بۆ شوێنی فاتی و پیکێ لە گواستنەوەی زستانە”.
لەسەر یاریەکەی فیرنسڤارۆش وتی:”پێشبینی یارییەکی قورس دەکەم، ئێمە یاریزانی بە ئەزموونمان هەیە، توانای زۆریان هەیە لە هێڵی هێرشبردن، لە یاری چوون باشبووین،دەبێت بە هێرشبردن یاریەکە بکەین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









