بە بڕیارێکی ئێران وەرگرتنی پارە لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە مەرزی باشماخ ڕادەگیرێت

مەرزی باشماخ له قهزاى پێنجوێن | فۆتۆ: عهلى حهمه سهعید/ SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بڕیار درابوو كە بڕی 50 دۆلار لە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانە وەربگیرێت كە بەشێوەی ترانزێت بارەكانیان هاوردەی هەرێم دەكرد، بەڵام بە وتەی سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و بە بڕیاری حكومەتی ئێران لەمەودوا ئەو بڕە پارەیەی لە شوفێرانی بارهەڵگری ترانزێت وەرناگیرێت.
لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەSNNی ڕاگەیاند: پێشتر بە گوێرەی ڕێككەوتنێك كە لەنێوان حكومەتی عێراقی و لایەنی ئێرانی واژووكرابوو هەر بارهەڵگرێك كە بەشێوەی ترانزێت كاڵاو شمەكی هاوردەی هەرێم بكردایە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئێرانییەوە بڕی 50 دۆلاری لێوەر دەگیرا، ئەوەش وەك خزمەتگوزاری ڕێگاوبان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا و بە بڕیارێكی بەڕێوەبەری گومرگی ئێران لە مەرزی باشماخ ئاگادارکراینەوە ئەو بڕیارەی پێشووتر ڕاگیراوە و لەمەودوا و بە گوێرەی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران هیچ بڕە پارەیەك لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان وەرناگیرێت كە بەشێوەی ترانزێت كاڵاو پێداویستیەكانیان هاوردەی هەرێم دەكرد ئەوەش لە بەرژەوەندی شۆفێرانی بارهەڵگری ترانزێتدایە.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی مەرزی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كۆمپانیای كە پێشتر بڕی 50 دۆلاری لە شۆفێرەكان وەرگرتووە كۆمپانیایەكی ئێرانییە بەناوی ( سبك بار) هاوكات ئەو بڕیارەشی كە لە ڕابردوو لەو شۆێفێرانە وەرگیراوە بۆ حكومەتی ئێرانی گەڕاوەتەوە و هیچ پەیوەندییەكی نەبووە بە مەرزی باشماخ یاخود حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڵكوو لایەنی ئێرانی وەرگرتنی ئەو پارەیەی بە مافی خۆی زانیوە بۆ مەبەستی كرێی گواستنەوەی ڕێگاوبانەكانی.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









