خولى نایابى تۆپی ده‌ستى عێراق ده‌ستى پێكردوو یانه‌ى سلێمانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ى تۆمار كرد

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له شارى سلێمانى یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى عێراق قۆناغى یه‌كه‌م ده‌ستى پێكردوو یانه‌ى سلێمانی وه‌ك تاكه یانه له كوردستان به‌شداره و ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەستهێنا.
به به‌شدارى 10 یانە كێبڕكێكانى وه‌رزی نوێى خولى نایابى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى عێراق لە سلێمانی ده‌ستى پێكردوو یانه‌ى سلێمانی به‌بێ ئامانجى گه‌وره له‌خوله‌كه به‌شداره و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیشی له خوله‌كه بەرامبەر بە یانەی دەغارە نوسییه‌وه.
له‌یه‌كه‌م رۆژی یارییه‌كاندا پێنج یاری ئه‌نجامدراو یانه‌ى سلێمانی بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نوسییه‌وه كاتێك به‌ئاسانى به 29گۆڵ به‌رامبه‌ر به 18 گۆڵ یاریه‌كه‌ى بەرامبەر بە دەغارە به‌سوودى خۆى كۆتایى پێهێنا.
كامه‌ران حه‌سه‌ن ئه‌ندامى یهكێتىی تۆپی ده‌ستى عێراق وتى:” پێشتر بڕیاربوو یارییه‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له كه‌ربه‌لا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى تۆپی ده‌ستى عێراق و پێدانى سێ ملیۆن دینار به یه‌كێتیه‌كه بڕیاردرا كه یارییه‌كان له‌شارى سلێمانى ئه‌نجام بدرێت”.
سۆران مسته‌فا یاریزانى یانه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” راسته ئێمه توانییمان بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام به‌گشتى یاریزانان لێكتێگه‌یشتنى ته‌واومان له‌گه‌ڵ یه‌ك نیه، هه‌روه‌ها پێش یاریه‌كه‌ش یارى دۆستانه‌مان ئه‌نجام نه‌داوه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانى داهاتوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى یارییه‌كانى داهاتوومان قورس ده‌بێت”.
رۆژانه‌و له دوو هۆڵى یانه‌ى سلێمانى ركابه‌رییه‌كانى ئه‌م قۆناغه له سێ كاتی جیاوازدا ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌ی سلێمانی له دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا رووبه‌ڕووی بهلهدیهى به‌سره ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپی ده‌ستى یانه‌كانى عێراق به به‌شدارى 10یانه‌و به‌دوو قۆناغ ئه‌نجام دهدرێتو له‌كۆتاییدا شه‌شه یانه سه‌رده‌كه‌ون بۆ خولى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق.
ئه‌نجامى یاریه‌كانی تر‌ى ئه‌مڕۆی خوله‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
شورته 34-16 قاسم
جه‌یش 38-25 فتوه
كوت 24-22 دیاله
بهلهدیهى به‌سره 21-23 كه‌ربه‌لا
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









