
خۆكوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN – بڕیار محەمەد
بەڕێوه‌بەری گشتی تووندوتیژی خێزانى لە هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ى 10 مانگدا 144 پیاو له هه‌رێم به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراون، ده‌شڵێت: “هه‌رێمى كوردستان هه‌رێمێكى نائارامه له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بۆ ژنان و پیاوان”.
كوردۆ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژى خێزانى حكومه‌تى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “تەنیا لە ماوەی 10 مانگی رابردووى ئه‌مساڵدا لە هەرێمی كوردستان 144 پیاو بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و كێشەی جۆراوجۆره‌وه كوژراون، هەروەها لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا سێ حاڵەتی كوشتنی ژنان هەبووە، 13 حاڵەتی خۆكوشتن و 26 حاڵەتی خۆسووتاندنیش تۆمار كراون”.
وتیشی: “بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بڵێین: هەرێمی كوردستان بە تەنیا بۆ ژیانى ژنان نا بەڵكو بۆ ژیانى پیاوانیش هەرێمێكی ئارام نییە، هەر چەندە هەرێمی كوردستان هەرێمێكی تووندوتیژە بەرامبەر بە ژنان، بەڵام هەرێمێكی ناتەندروستیشە بە شێوەیەكی گشتی”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تووندوتیژى خێزانى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هێشتاش ئاماره‌كان مه‌ترسیدارن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ ئامارەكان بەروارد بە ساڵانی رابردوو كەمبوونهتهوه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









