
دیمەنێک لە یاری شاختار و ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە رکابەرییەکانی گروپی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە ئۆکرانیا بووە میوانی یانەی شاختاری ئۆکرانی و لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-0 پێدۆڕاندوو لە گروپەکەی بە تەواوی کەوتە مەترسییەوە و ئەگەری ئەوەی هەیە بۆ قۆناغی شانزە سەرنەکەوێت.
لە گێمی یەکەم دوای چەند هەوڵدانێک، هەردوو یانە لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون، گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی شاختار باشتر بینرا، توانی لە خولەکەکانی 57 و 82 دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان دینتینهۆ و سۆلۆمۆن بکات و یاریەکە 2-0بباتەوە و یانەی ریاڵ مەدرید لە گروپەکە بخاتە مەترسییەکی راستەقینەوە.
بەم شکستە ریاڵ مەدرید بە 7 خاڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی، یانەی شاختار بە هەمان خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
لە جەولەی شەشەم و کۆتایی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی مونشنگلادباخ دەبێتەوە و شاختار دەبێتە میوانی یانەی ئینتەرمیلان، دەبێت یانەی شاهانە یاریەکەی خۆی بباتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی یاریەکەی تر بکات.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









