بڕیاری دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

هەژماری بانکی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەك یەكەم وەزارەت لە دوای بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مامۆستایان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجەش دەڵێت مامۆستایان لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەتوانن سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن بەمەبەستی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆیان.
سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی بە فەرمانێك داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان و دامودەزگا حكومییەكان كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ بانکەكانی سنوورەكانیاندا بكەن بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگانەیان، ئێمەش لەگەڵ بانکی هەڵەبجە كۆبووینەوە و بڕیارماندا كە ڕۆی یەكشەممە 6/12/2020 مامۆستایان سەردانی بانک بكەن بەمەبەستی دروستكردنی هەژماری بانکی بۆیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بڕیارە تەنها بۆ وەزراەتی پەروەردە یاخود مامۆستایان نییە، بەڵكوو بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانبەرانی هەرێمە بۆ ئەوەی لەمەودوا و دوای دروستكردنی ئەو هەژمارە بانکی مووچەكانیان بچێتە سەر ژمارە حسابییەك، بۆ ئەو مەبەستەش هەر مامۆستایەك ڕۆژی یەكشەممە سەردانی بانکی هەڵەبجە دەكات دەبێت ناسنامەی باری شارستانی و چەند بەڵگەنامەیەكی دیكەی فەرمی پێبێت.
پێشتریش زیاد جەبار، سەرۆكی لینەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: بوو كە بۆ دروستكردنی هەژماری بانکی بۆ فرمانبەران، بڕی 12 هەزار دینارلە فەرمانبەران وەردەگیرێت و دەفتەر چەكێكیان بۆ دروستدەكرێت كە دەتواندرێت بۆ ماوەی ساڵێك مووچەی پێوەر بگرن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









