سبه‌ى به لێبڕینى 21% مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید و بڕیار محه‌مه‌د
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی رایگه‌یاند سبه‌ى به لێبڕینى 21% مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “سبه‌ى پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم به لێبڕینى 21% دابه‌شده‌كرێت”.
پێشتر SNN له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له وه‌زاره‌تى دارایی بڵاویكرده‌وه، “لە ئێستادا لیژنەی دارایی كە سەربە ئەنجوومەنی وەزیرانه و بڕیار لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەدات كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه، لیژنەكە لە نوێنەرانی یەكێتی و پارتی و گۆڕان پێكهاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا تیمی یەكێتی لەو لیژنەیە پێشنیارییان كردووه، مووچەی سبەی بەبێ لێبڕین دابەش بكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە یەكلانەبووەتەوە و تەنیا باس لە لێبڕینی 21%ی مووچە دەكرێت، هاوكات مووچەی پلەباڵاكانیش هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 50% دابەشدەكرێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی دارایی، “هەفتەی داهاتوودا مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەشدەكرێت، چونكە هێشتا لیستی مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان ئامادە نەكراوە”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









