دواجار بەریتانیا بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنێت

SNN
هه‌فته‌ی داهاتوو له به‌ریتانیا تێكڕای هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ به‌كاردێت، ئه‌مڕۆ 2ی كانوونی یه‌كه‌م، كه ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌ردوو كۆمپانیای ده‌رمانی فایزه‌ر و كۆمپانیای بایۆ ئێن تێك (BioNTech)ی ئه‌ڵمانی، پێكه‌وه گره‌نتی ئه‌وه‌یدا كه به‌شێوه‌ی خێرا‌و كاتی، دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌به‌ریتانیا ده‌ستپێده‌كات و له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌كاردێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ڤاكسینه‌كه له‌ته‌واوی به‌ریتانیا به‌رده‌ست ده‌بێت و به‌كاردێت، وتیشی “له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ورده‌كاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌ریده‌گرن له‌نێویاندا كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی”.
كۆمپانیای فایزه‌ر پێشتر بڕیاریدابوو كه له‌سه‌ره‌تای رێككه‌وتنه‌كه‌یدا زیاتر له 40 ملیۆن ڤاكسین له ساڵی 2020 و 2021 بۆ به‌ریتانیا دابینبكات.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
24كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









