“کازمی هەوڵ بۆ ڕازیکردنی شیعەکان دەدات تا پارەکەی هەرێم بنێرێت”

مووچە
SNN- هەڵکەوت سەروەت
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵدایە لایەنە شیعییەکان رازی بکات بە ناردنی بڕە پارەی هەرێم و رانەگرتنی ناردنی کە بۆ دابینکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرزانکراوە.
شیروان میرزا ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ SNN ڕایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەز دەکات پارەی هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئامادەیی هەیە لە را نەگرتنی ناردنی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام دەیەوێت لایەنە شیعەکان رازی بکات و لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و گەورەنەکردنی لەلایەن شیعەکانەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەربارەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق وتی: “حکومەت سوورە لەسەر بڕیارەکەی و کێشەی دابینکردنی بودجە و نەبوونی دوو دادوەری دادگای بیتیحادیش هەیە لەسەر پڕۆسەکە و ئەکرێ چارەسەر بکرێت تا مانگی شەش کە کاتی هەڵبژاردنەکەیە”.
بەوتەی میرزا “دوای چارەسەرکردنی ئەو کێشانەش داواکاری هەڵبژاردنی پێشوەخت دەگەڕێندرێتەوە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆی لەسەر دەکرێ و دواتر لە پەرلەمانەوە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی SNN لەلایەن فراکسیۆنەکانی پەرلەمانەوە هیچ فشارێکی زیاد لە پێویست نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادن لەکاتی خۆیدا و گەر ئەو کێشانە و ئامادەکاری کۆسیۆنی هەڵبژاردن چارەسەر نەکرێت، پێناچێت هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق لەکاتی خۆیدا بکرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









