
رووداوێكى هاتووچۆ له ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN- بریار محەمەد
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرایدەكات “لە شەڕە تەقەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی مامۆستایاندا كەسێك كوژراوە و دوو كەسی تریش بریندار بوون لەئێستادا دوو بریندارەكە و كەسێكی تر دەستگیركراون و لەژێر لێكۆڵینەوەدان”.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە بارەی وردەكاری شەڕە تەقەكەی شەوی رابردووی هەولێر بەSNNی راگەیاند “لە گەڕەكی مامۆستایان لە نزیك شەقامی شەست مەتری لە بەردەم گازینۆیەكدا ڕووی داوە كە دوو ئۆتۆمبێل بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر دوای یەک کەوتوون، ئەنجامی شەڕەكەش كەسێك كوژراوە و دوو كەسی تریش بریندارن “.
وتیشی: “بەهۆی ئەوەی هەردوولا چەكیان پێبووە، بووەتە شەڕە تەقە و پاشان كەسێك بەناوی شەعبان غازی دانیشتووی قەزای خەبات كوژراوە و برایەكی شەعبان بەناوی یاسر و كەسێكی تریش بریندارە كە لەلایەن شەعبانەوە تەقەی لێكراوە، لەئێستادا دوو بریندارەكە و كەسێكی تر دەستگیركراون و لەژێر لێكۆڵینەوەدان”.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو قسانەی لەبارەی ئەوە دەكرێت گوایە ئەو دوو بنەماڵەیە پێشتر بەندکراویان هەبووە و لەناو بینای چاكسازی گەورانی هەولێر كێشەیان هەبووە ئەمانە هەمووی دووررن لە راستی و ئەو شەڕە تەنها بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان هەردوولا بوو و هیچی تر نییە” .
یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان لە جۆری بی ئێم دەبلیوە و ئەوی تریان كامری بووە، بەپێی وێنەكان، بی ئێم دەبلیوەكە كە شۆفێرەكەی ناوی شەعبانە كوژراوە و نزیكەی 20 فیشەكی پێوە بووە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەو زانیارییانەی ڕەتكردەوە كە گوایە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بە شەڕە تەقەوە هاتوونەتە ئەو شوێنە و پاشان لەوێ شەڕەكە كۆتایی هاتبێت و دەڵێت: “هەر لەوێدا دەمەقاڵێ و شەڕ دەستی پێكردووە و كۆتاییشی هاتووە”.
پێشتر وا بڵاوکرابووەوە دوای ئەوەی دوو بكوژ لەزیندانی چاكسازی هەولێر بەناوەكانی (ش) و (أ) كە یەكێكیان بكوژی ژنێكە و ئەوەیتریشیان بكوژی پاسەوانی بارەگای كۆمەڵی ئیسلامییە لەناو زیندان بەچەقۆ لێكدەدەن، خزم و كەسی ئەم دوو تاوانبارەی زیندان لەدەرەوە بووەتە شەڕیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









