وێنه: له یه‌كه‌م یارییاندا سیروانی نوێ و چه‌مچه‌ماڵ به دوو گۆڵ یه‌كسان ده‌بن

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كێبڕكێكانى وه‌رزى نوێى خولى نایابى كوردستان ده‌ستى پێكردوو له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌یاریگاى زانكۆى سلێمانى سیروانى نوێ له‌یاریگاى خۆى رووبه‌رووى چه‌چمه‌ماڵ بووەوەو لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون.
عومه‌ر محه‌مه‌د یاریزانى چه‌مچه‌ماڵ خێراترین گۆڵى ئه‌م وه‌رزى خوله‌كه‌ى تۆمار كرد به‌هۆى هه‌ڵه‌ى یاریزانێكی سروانى نوێوه‌و توانی لە خولەکی 1 گۆڵی یەکەم تۆماربکات.
له‌درێژه‌ى هێرشه‌كانى یانه‌ى میوان له خوله‌كى 28 جارێكی‌تر عومه‌ر محه‌مه‌د گۆڵى دووه‌مى خۆیی‌و چه‌مچه‌ماڵى تۆمار كرد.
دواى ئه‌و دوو گۆڵه یاریزانانى سیروانى نوێ گه‌ڕانه‌وه كه‌شی یاریه‌كه‌و لە ئەنجامی هێرشه یه‌ك لهدوایهكهكانیان دوو گۆڵیان له‌خوله‌كه‌كانى 36و 39 له‌رێگه‌ى شادمان سهباحو سۆران عه‌بدوڵڵا تۆمار كردوو ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌گێمى یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
به‌هۆى ئاماده‌بوونى هانده‌ر له یاریه‌كه‌دا ده‌ستپێكردنى گێمی دووه‌می پاریهكه بۆ ماوه‌ى 10خولهك دواكه‌وت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى گێمى دووه‌م یاریه‌كه زیاتر به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینى، به‌ڵام دواى كرانه ده‌ره‌وه‌ی یاریزانێكی سیروانى نوێ به‌ته‌واوى یانه‌ى میوان ده‌ستى به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا گرتبوو سیروانى نوێش ته‌نیا چه‌ند هێرشێكی ئه‌نجامدا، به‌ڵام هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانى گۆڵیتر تۆمار بكه‌ن.
له‌گه‌لچ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاى یاریه‌كه به‌هۆى نهژماردنى لێدانێكی سزا له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رى ناوبژیوانه‌وه ناره‌زایی زۆری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵى به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌كۆتاییدا دواى پێنج خولهك كاتى زیاد كرا‌و یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوو كۆتاى هات.
رزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ وتی:” ده‌توانم بڵێم پێكانی یاریزانێكمان له خولی پله‌یه‌كی عێراق و كرانه ده‌ره‌وه‌ی یاریزانێكمان له یاریه‌كه‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریه‌كه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت یه‌كه‌م یاری هه‌موو خولێك بۆ هه‌موو تیپێك قورسە، بۆیه بۆ یارییه‌كانی داهاتوو بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستمان به هێنانی یاریزان بێت بۆ هه‌ر شوێنێكی یاریگا ده‌یهێنین”.
هه‌رێم بورهان راهێنه‌ری یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” یاریه‌كه زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیبووم، هه‌رچه‌نده زوو دوو گۆڵمان تۆمار كرد، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی یاریزانانی خۆمانه‌وه هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌مان له‌سه‌ر تۆمار كرایه‌وه، گێمی دووه‌م ئێمه باشتر ده‌ركه‌وتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یاریه‌كه‌دا یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان لێدانێكی سزای دروستیان بۆ هه‌ژمار نه‌كردین، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یاریه‌كانی داهاتوو قه‌ره‌بووی ئه‌م یاریه بكه‌ینه‌وه”.
یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزى خولى نایابی تۆپی پێى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى 14یانه كه دابه‌شكراون به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه ئه‌نجام دهدرێتو سێ یانه‌ش له‌هه‌ردوولا سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغى كۆتاى خولى ئه‌مساڵ.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









