شاندێکی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت

وێنەی وەفدەکە پێش چوونی بۆ بەغدا
SNNـ بڕیار محەمەد
کەمێک پیش ئێستا شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی و ئابووری بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن، لەگەڵ بڕیار بەدەستانی حکومەتی ناوەند کۆدەبنەوە .
ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند “سبەینێ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبینەوە و کۆبوونەوەکان بەردەوامدەبن لەگەڵ وەفدی حکومەتی عێراق”.
سەرچاوەیەک لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند “شاندی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ئەنجوومەن بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون”.
سەرچاوەکە وتیشی: “شاندەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چوون و بڕیارە دوای ئەو شاندەش شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بچێتە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو شاندەی ئەمشەو رۆیشتوون بۆ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆ بکەن لەسەر رادەستکردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ناردنی شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









