وێنە:له خولی پله یه‌كی عێراق یانەی خاک بردنەوە تۆمار دەکات

دیمەنێک لە خولی پلە یەکی عێراق
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ( پێنجشه‌ممه) له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق ، سێ یاری به‌ڕێوه‌چوون، تێیدا یانەی خاک و سۆلاڤی نوێ و باباگوڕگوڕ بردنەوەیان تۆمارکرد .
له یاری یه‌كه‌مدا و له سه‌ر یاریگای خۆی یانه‌ی خاك رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاشتی ( داقوق)بووەوە ، یارییه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی خاك به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر كۆتاییهات ، كه یاریزان ( حه‌سه‌ن ئاراس ) له خوله‌كه‌ی (3+90 ) تۆماریكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی خاک كۆی خاڵه‌كانی بوون به شه‌ش خاڵ.
له یارییه‌كی تری هه‌مان گه‌ڕدا، له یاریگای گازی باكوور یانه‌ی ( دووز) رووبه‌ڕووی یانه‌ی له‌یلان بووهوەو یارییه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی دووز به ئه‌نجامی ( 1- سفر ) ته‌واوبوو .
له یاری سێیه‌مدا و له یاریگای باباگوڕگوڕ وا بڕیاربوو یانه‌ی پێشه‌وا و قه‌ڵعه رووبه‌ڕووی یەكتر ببنه‌وه ، به‌ڵام تیپی قه‌ڵعه ئامادەی یاریەکە نه‌بوو.
ئه‌نجامه‌كانی تر:
یانه‌ی باباگوڕگوڕ × یانه‌ی كه‌یوان 3-1 گۆڵ
یانه‌ی سۆلاڤی نوێ × یانه‌ی ئه‌خا 4- 1 گۆڵ
جێی ئاماژه‌پێكردنه خوله‌كه به به‌شداری 18یانه به‌رێوه‌ده‌چێت و دابه‌شبوون سه‌ر سێ گرووپدا.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









