لەبەرامبەر تێكدانی پاركی گشتی سەیدسادق دادگا 185 ملیۆن دینار قەرەبووی بەسەر بەڵێندەرێكدا سەپاند

پارکی سەید سادق
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی سەیدسادق ئاشكرایكرد، دوای زیاد لە چوار ساڵ دادگایكردن دواجار دادگای سلێمانی لەبەرژەوەندی شارەوانی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستەی كە لە نێوان شارەوانی بەڵێندەرێكدا واژووكرابوو، هاوكات بە بڕی 185 ملیۆن دیناریش سزا درا وەك قەرەبووكردنەوەی تێكدانی پاركەكە.
نەبەرد حسێن، سەرۆكی شارەوانی سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: پاركی گشتیی سەیدسادق لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار و 300 ملیۆن دینار دروست كرا، دواتر بە گرێبەستێك درایە بەڵێندەرێك كە خزمەتی پاركەكە بكات، لە بەرامبەردا ساڵانە بڕە پارەیەك بداتە حكومەت، بەڵام پابەندی رێككەوتنەكە نەبووە و سەرەڕای ئەوەش پاركەكە بەهۆی خزمەتنەكردنەوە تەواو تێكچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پاركەکە بە گرێبەستێك بەبڕی 46 ملیۆن دیناری ساڵانە بۆ ماوەی 20 ساڵ دراوە بە بەڵێندەرێك و لە بەرامبەردا ئەو كەسە دەبوو خزمەت بە پاركەكە بكات، سەرەڕای ئەوەی خزمەت نەكرا بوویە شوێنی بەخێوكردنی مەڕوماڵات و تەواوی یاری و كەرەستە و كەلوپەلەكانی شكان زیانێكی زۆری بەركەوت، دواجار بۆماوەی پێنج ساڵە پاركەكە داخراوە ئێمەش سكاڵای یاسایمان لەسەر ئەو بەڵێندەرە تۆماركرد.
سەرۆكی شارەوانی سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای زیاد لە چوار ساڵ بەڕێوە چوونی دانیشتنی دادگا و تۆماركردنی سكاڵاو دواجار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دادگا لەبەرژەوەندی ئێمە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە و هەروەها سەپاندنی بڕی 185 ملیۆن دینار وەك قەرەبوو لەبەرامبەر ئەو زیانانەی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو بەرپاركەكە كەوتووە، بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین كە جارێكی دیكە بتوانین بیدەینەوە بە كەسانێكی دیكە بتوانن بەشێوەیەكی باش ئیدارەی ئەو پارەكە بدەن.

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
20كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









