نیاز عەبدوڵا “توندوتیژی لە حکومەتەوە بۆ چینەکانی تر دابەزیوە دژی ئافرەتان”

SNN
نیاز عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئازاد بوون بە SNNی ڕایگەیاند: توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردوستان هەیە و ئەو کارە لە حکومەتەوە دابەزیوە بۆ چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگا.
ئەو ژنە چالاکەوانە وتیشی “هەڕەشە و توندوتیژی بەرامبەر خانمە ڕۆژنامەوانەکان زۆر بەڕوونی هەیە و لە ڕابردوو ئێستاشدا بوونی هەیە و ڕۆڵی ئافرەت وەک پێویست لە سێکتەرەکانی کوردستان سوودی لێوەرنەگیراوە و بەکەم دەنرخێنرێت”.
جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادبوون باسی لەوەشکرد پێویستە لەسەر ئاستی باڵا کارلەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بکرێت و هەوڵبدرێت ڕێژەی توند و تیژییەکان کەم بکرێتەوە دژی ئافرەتان.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









