لەبارەی بڕینی كرێی خەرجی خوێندنی كەسوكاری شەهیدان ڕوونكردنەوە دەدرێت

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات تا ئێستا بە نوسراوی فەرمی لەلایەن وەزارەتەوە ئاگادار نەكراوینەتەوە كە خەرجی كرێی خوێندن بۆ كەسوكاری شەهیدان بۆ خویندنی ئەمساڵ خەرج ناكرێت بەڵام كرێی تێچووی نەشتەرگیری و كۆمەڵێك خەرجی دیكە ڕاگیراون، ئەوەش دوای ئەوە دێت لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس لە ڕاگرتنی كرێی خەرجی خوێندنی ئەمساڵی كەسوكاری شەهیدان كراوە.
كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە ساڵانە لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان بە نوسراو پشتگیری بۆ كوڕ و كچی ئەو شەهیدانە دەكەین كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەخوێنن ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی لەلایەن وەزارەتی كاروباری شەهیدانەوە كرێی خوێندنیان بۆ خەرجبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵیش ژمارەیەك لە قوتابیانی كوڕو كچی شەهیدان هاتونەتە لامان بەهەمان شێوە پشتگیریمان بۆ كردوون بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان، بەڵام تا ئێستا نوسراوی وەزارەتی كاروباری شەهیدانمان بەدەست نەگەیشتووە كە خەرجكردنی كرێی خوێندنی قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابێت.
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كرێی ئەنجامدانی نەشتەر گەری و چەند خەرجییەكی دیكە كە پێشتر بۆ كەسوكاری شەهیدان خەرجدەكران ڕاگیراوە، هاوكات كرێی خەرجی خوێندنی قوتابیانی كەسوكاری شەهیدانیش هەندێك جاری لە كۆتایی ساڵ یاخود دوو ساڵ جارێك بەسەر یەكەوە بۆیان خەرجدەكرێت بەڵام نازانین بۆ ئەمساڵ بە چ شێوزێك دەبێت بۆیان خەرج دەكرێت یان نا.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەوەیان بڵاو كردووەتەوە كە بەبیانوی قەیرانی داراییەوە حكومەتی هەرێم خەرجی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهیدانی لە زانكۆو پەیمانگا تایبەتەكان راگرتووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









