ئۆتۆمبیلێكى گومان‌لێكراو رێگاى كه‌ركوك بۆ به‌غدا داده‌خات

بازگەی پشکنین لە رێگەی کەرکوک بەغدا
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له نزیك كه‌ركوك له سهرێگاى سه‌ره‌كى شاره‌كه بۆ به‌غدا ئۆتۆمبیلێكى گومان‌لێكراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌ماڕۆ دراوه كه پێده‌چێت بۆمبرێژكراو بێت و به‌هۆیه‌وه رێگاكه داخراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشى كه‌ركووك به SNNى راگه‌یاند: نزیكه‌ى نیو كاتژمێره رێگاى سه‌ره‌كى كه‌ركوك بۆ به‌غدا له نزیك ناوچه‌ى تازه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركوك له هاتووچۆكردن داخراوه.
وتیشى “له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئۆتۆمبێلێك له‌سه‌ر رێگاكه گه‌ماڕۆدراوه گومانده‌كرێت ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبرێژكراوبێت و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تیمى تایبه‌تمه‌ند به ته‌قه‌مه‌نییه‌كان پشكنینى بۆ بكات”.
ئه‌وەشى خسته‌ڕوو، داخستنى رێگاكه له‌به‌ر سه‌لامه‌تى هاووڵاتییان و هاتووچۆكارانه بۆ ئه‌وه‌ى له زیان به‌دور بن.
شه‌وى رابردوو له‌كاتێكدا لەلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له نزیك قه‌زاى داقوق جموجۆڵى داعش هه‌ستى پێده‌كرێت به‌هۆى بۆردومانه‌وه رێگاى كه‌ركوك-به‌غدا بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









