بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی باشماخ “هەر لایەن و دامەزراوەیەك گومانی لەكارەكانمان هەیە دەرگامان لەسەر پشتە”

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەولەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزی باشماخەوە بە گوێرەی ئەو ڕێنماییانەیە كە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ بۆمان نێردراوە ڕێگە بە هیچ جۆرە كارێكی نایاسایش نادەین، هەر هەر لایەن و دامەزراوەیەكیش گومانی لەكارەكانمان هەیە دەرگامان لەسەر پشە بۆ لێكۆڵینەوە.
شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: وەك چۆن لەڕابردوو ڕێگەمان بەهیچ جۆرە كارێكی نایاسایی نەداوە لە بارەی هاوردەكردنی كاڵاو شمەك بە دڵنیاییەوە لە ئێستا و داهاتوشدا ڕێگە نادەین، بۆیە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە مەرزی باشماخ بە گوێرەی ڕێنمایی ژمارە (45) تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەركراوە ئێمە كاری پێدەكەین و پابەندی ئەو ڕێكارانەشین كە لەو ڕێنماییەدا دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جۆری ئۆتۆمبێل و كوالیتی ئۆتۆمبێل ئەوە پەیوەندی بە و كۆمپانیایانەوە هەیە كە كاری هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەكەن بە گوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، بۆیە هەر كارێك پەیوەندی بە گومرگەوە هەیە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی مەرزی باشماخ پارێزراوە بیباكین لەوەی هەر كەسێك و لایەنێك و دامەزراوەیەك گومانی لەسەر كارەكانمان هەیە ئەوا ئێمە دەرگامان لەسەر پشتە بۆ پێدانی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵنەوە.
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ئامادەین بچینە بەردەم هەر دادگا و لیژنەیەكی چاودێری و دەستپاكی و دامەزراوەیەك بۆ ئەوەی هەموو ئەوەلیاتی كارەكاكانی سیستەمی گومرگی مەرزی باشماخیان بخەینە بەردەست بۆ ئەوەی لای هەمووان روون بێت بە چ شێوازێك كاردەكەین بۆیە قبوڵكراویش نییە تۆمەت و ناوزڕاندن ئاراستەمان بكرێت.
وتەكانی بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە ناوبەرناو لەلایەن ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە باس لەوە دەكرێت كە لە مەرزی باشماخەوە ئۆتۆمبێل بە شێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێم دەكرێن كە لەڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆدا ڕێگە پێدراو نین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









