په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی سه‌ر گونده‌كانى كهشكاوه و گرێ سور ده‌كات

SNNـ بڕیار محەمەد
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر گونده‌كانى (كهشكاوه-گرێ سور)ى سه‌ر بهقهزاى ئاكرێ له‌سنوورى پارێزگای دهۆك، كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و گوندانه، شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له ڕۆمیۆ هه‌كارى، فه‌رید یه‌عقوب، رۆبینا تیارى، كلارا عۆدیشۆ و زكرى زێبارى، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌ردانی هه‌ردوو گونده‌كه‌یان كرد.
زكرى زێبارى، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: دوێنی سەردانی ئەو گوندەمانمان کرد و سه‌ره‌تا له‌گوندى گرێ سور له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند خێزانه كورده‌ى كه له‌وێبوون كۆبۆوه‌و لیژنه‌كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ روونكردنه‌وه كه‌ئه‌وان لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانن و هاتوون به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه گوێ له‌هه‌ردوولایه‌نی كێشه‌كه بگرن.
وتیشی “دواتر شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان له‌گوندى كهشكاوه چاوی به‌لایه‌نی دووه‌م كهئاشوورییهكانن كه‌وت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و قسه‌و بۆچوونی ئه‌وانیشی وه‌رگرت و بڕیاریشه به‌ڕاپۆرت بۆچوونی هه‌ردوولایه‌نه‌كه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكات بۆئه‌وه‌ى بڕیارى پێویستی له‌سه‌ر بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد ” له گوندی كهشكاوه له‌گه‌ڵ موختار‌و نوێنه‌رانی گونده‌كه كۆبووینەوەو راو‌و بۆچوونی ئه‌وانیشمان له‌سه‌ر كێشه‌كه وه‌رگرت سه‌باره‌ت بهكێشهكهو بڕیاره‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و زێده‌ڕۆییه بۆ شانده‌كه‌ى په‌رله‌مان باسكرا”.
رۆژى 2020/11/24، نوێنه‌رانی گه‌لی (كلدانى سریانى ئاشوورى) له‌په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان كرد به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر گونده‌كانى (كهشكاوه-گرێ سور)، كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و دوو گونده، ئه‌وه‌بوو په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا شاندێكى په‌رله‌مان بنێرێته ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تی گوندی كهشكاوه، بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كێشه‌كه‌و بارودۆخى ئه‌و زێده‌ڕۆییه بێت.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









