
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی دوانزەی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لە دەستداو 2-1 بە یانەی قادشی تازە سەرکەوتوو دۆڕا، کە ئەمە چوارەم شکستی بوو لەم وەرزەی خولەکە.
یاریەکە لە یاریگای یانەی قادش بەڕێوە چوو،سەرەتا لە خولەکی 8 ئەلڤارۆ خیمینێز توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی قادش بکات و گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم، یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکی 58 لە لایەن پیدری ئەلکالای یاریزانی یانەی قادش ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
بەڵام لە خولەکی 63 نیگریدۆ توانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی قادش بکات و 2-1 بردنەوە بە یانەکەی بدات.
بەم شکستە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بە 14 خاڵ وەکوو خۆی مایەوە و لە پلەی حەوتەم دەبینرێت، یانەی قادش بە 18 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









