خانەوادەکەى داواى ئاشکردنى چارەنووسی “محەمەد سیاسی” دەکەن

SNN – بڕیار محەمەد
دواى 13 ساڵ لە بێسەرشوێنبوونى و وەک هەوڵێکى بەردەوامیان، خێزانى ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان داواى چارەنووسی رۆڵەکەیان دەکەن.
ئەمڕۆ 6ی کانوونی یەکەم، ژمارەیەک لە کەسوکارى محەمەد سیاسی ڕۆژنامەنووس لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان گردبوونەوە و گوڵان حسێن، خوشکی ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی لەکۆنگرایەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ڕۆڵەکەى ئێمە لە شارى هەولێر بزرکراوە، تا ئێستا هیبچ سەرەداوێکمان دەستنەکەوتووە، وێڕاى تێپەڕبوونى سیانزە ساڵ بەسەر دۆسیەکەدا.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە هەنگاوەکانى بەدواداچوونى دادگا وەک خۆی ماوەتەوەو سەرۆکى پێشووى لیژنەى مافەکانى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان کە خۆی لەسەر ئەم کەیسە سکاڵاى یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و دواین کەس بووە پێش شوێنبزرکردنى لەگەڵ ڕۆژنامەنووس محەمەد سیاسی بووە، هەر ئەویش بانگێشتى چێشتخانەى کردووە، پێشتریش دانى بەوەداناوە کە ئاگادارى هەڕەشەکانى سەر ژیانى محەمەد سیاسی بووە.
ڕاشیگەیاند: ئەوەیشیان خستۆتەڕوو ئێمە سکاڵاى یاساییمان لەسەر سەرۆکى پێشووى لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکردووە، بەڵام بەداخەوە نەهاتوەتە بەردەم دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کەمتەرخەمن لەم دۆسیەیەدا.
وتیشی “وەک پێویست بەداواچونیان بۆ ئەم کەیسە نەکردووە، بۆیە داواکارین رێکارى یاسایی بۆ دادگاییکردنى سۆران عومەر پەرلەمانتارى پێشووى کوردستان بگیرێتەبەر و چارەنووسی ڕۆژنامەنووسی شوێنبزرکراو محەمەد ئەشکەنەیی یەکلایی بکرێتەوە’.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









