ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند باندێکی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر | فۆتۆ: SNN
SNN- هەڵکەوت سەروەت
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت: “چەند باندێکی بەکارهێنەر و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون و داواشدەکات سزاکانی ئەم جۆرە تاوانانە قورستر بکرێن”.
عەمید پشتیوان بەهائەدین، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئاسایشی سلێمانی بە SNNی راگەیاند “لەمساڵدا 62 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون و بەداخەوە 16 لەو کەسانە ئافرەتن و 8 کەسیان ئێرانین و 4 کەسیشیان عەرەبن”.
لەوەڵامی پرسیارێکی SNN دەربارەی جیاوازی ئامارەکانی ماددەی هۆشبەر لەمساڵدا لەگەڵ ساڵانی رابردوو عەمید پشتیوان بەهائەدین وتی: “ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمیی هاتووچۆی هاووڵاتیان و داخستنی سنوورەکانەوە لەگەڵ ساڵانی رابردوو بەکارهێنان و بازرگانی بەو ماددانە کەمتر بووە”.
دەربارەی قورسکردنی سزای بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، ئەو بەرپرسەی ئاسایش وتی: “داوامان لە دادگا و کەسانی یاسایی کردووە سزاکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیاتر بکەن، چونکە ئەو کەسانەی یەکەمجار دەگیرێن پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەیان هێشتا ڕێژەیەک لە کاریگەریی ماددە هۆشبەرەکە لەسەریان ماوە.”
هاوکات لە ماوەی رابردوودا توانراوە دەست بەسەر 99 کیلۆ و نیو ماددەی سەرەتاییدا بگیرێت کە لە دروستکردنی حەشیشدا بەکاردەهێندرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









