
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی سێشەممە لە کۆتا گەڕی رکابەرییەکانی گروپی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو وتی:”ئامانجی ئێمە لە هەموو یاریەک بردنەوەیە،بە داخەوە دیمبلی تووشی پێکان بووە، ماوەیەک دووردەکەوێتەوە،ئەمە هەنگاوێکە بۆ دواوە،چونکە ئەو لە رووی جەستەییەوە زۆر باشبووە لەم وەرزە،من هەوڵ دەدەم بەرگری لە یاریزانەکانم بکەم،خشتەی خولەکان نەشیاوە و ئەوەش ئێمە وا لێدەکات چەند یاریزانێکمان لە دەست بدەین، یاریزانی وەکوو دیمبلی و فاتیمان لە دەستداوە و دەبێت چارەسەری ئەوە بکەین”.
دواتر وتی:” یاریزانەکانیش دەزانن کە هەندێک شت هەیە دەبێت باشتر بێت،جیاوازی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان و لالیگا ئەوەیە کە لە لالیگا یانەکان زیاتر بەرگری ئاڵۆز دەکەن،یانەکەمان بۆ هەر یارییەک 5 بۆ 6 دەرفەتی راستەقینە درووست دەکەن، دەبێت هاوسەنگی لە هێڵی هێرشبردن و بەرگریمان بدۆزینەوەو هەڵە کەمبکەینەوە”.
لەسەر گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ یاریگای کامپ نۆ بۆ یاریکردن وتی:” گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ یاریگا نابێتە هاندانێکی نوێ بۆ ئێمە، چونکە ئێمە باسی یاریزانێک دەکەین، ئەم یارییە گرنگە بۆ هەردوو یانە لە پێناو پێشەنگی گروپەکە،وای دەبینم رۆناڵدۆ هێشتا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان ، هەموو کات ئەو گۆڵ دەکات و دەجەنگێت،لەگەڵ میسی لە یەک ئاستدان، ئەوان باشترینن لە 10 بۆ 15 ساڵی رابردوودا، ئاماری سەرسوڕهێنەریان هەیە، لە گۆڵ تۆمارکردن لە پاڵەوانێتییەکان و تۆمارکردنی هاتریک،وابزانم باش نیە بڕیار بدەم کامیان باشترینە، هەردووکیان نایابن، سەرسامم بەو دوو یاریزانە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









