بۆیەكەمجار كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە پارێزگای هەڵەبجە كرایەوە

کردنەوەی کارگەی ئۆکسجین لە هەڵەبجە فۆتۆ/ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەر ئەركی دوو خێرخواز و بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی ئۆكسجین لە پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ بۆیەكەمجار كارگەیەكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە پارێزگای هەڵەبجە كرایەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجەش ئاماژە بەوە دەكات بەكارخستنی ئەم كارگەیە بارگرانییەكی زۆرمان لەكۆڵ دەكاتەوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ دڵسۆزانی كەرتی تەندروستی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە هەوڵی ئەوەداین كە ببینە خاوەن كارگەی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆكسجین خۆشبەختانە دوو خێرخوازی دڵسۆز بەم شارە توانیان لەسەر ئەركی خۆیان بەو كارە هەستن و ئەمڕۆش لە مەراسیمێكی تایبەتدا بۆ یەكەمجار ئەو كارگەیەمان كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كارگەكە لەتوانایدا هەیە كە ئۆكسجین بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان دابین بكات و بەتایبەت لەم دۆخەدا كە پێویستی زیاترمان بە ئۆكسجین هەیە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە پێشتر دابین كردنی ئۆكسجین بارگرانیەكی گەورە بوو بۆ پارێزگای هەڵەبجە و لە پارێزگای سلێمانییەوە ئۆكسجینمان بۆ دابین دەكرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو بارگرانییەمان لەسەر شان نەماوە و خۆمان دەتوانین پێداویستی خۆمان ئۆكسجینی تەندروستی دابینبكەین.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، كارگەكە هەر لە نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا دەبێت چونكە لە ئێستادا زۆرتر لەو نەخۆشخانیە پێویستمان بە ئۆكسجین هەیە، هاوكات خۆشبەختانە لە ئێستادا دۆخی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە ڕوو لە كەمی كردووە، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوە نایەت كە مەترسی كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا نەماوە بەڵكوو دەبێت هەمیشە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین.

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









