وێنه: له خولى پله‌یه‌كى عێراق پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى تۆڵه له نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه

دیمەنی دەستپێکی یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌كى عێراق كۆمه‌ڵه‌ى سلێمانى كۆتایى هات و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانی له نه‌ورۆز ده‌باته‌وه.
له‌یاریگاى فه‌رمانده‌یی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له دوا یاری ئه‌م قۆناغه‌دا میواندارى نه‌ورۆزى كردوو یاریه‌كه‌شی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتاىی پێهێنا و تۆڵه‌ى دۆڕاندنى یارى پێشووى لێكرده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه باشتر بینران و به‌هێرشكردن ده‌ستیان به یارى كرد به تایبه‌تى یاریزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، به‌ڵام نه‌یانتوانى سوود له هێرشه‌كانیان ببینن تا له خوله‌كى 41له‌یس جه‌لیل گۆڵى یه‌كه‌مى پێشمه‌رگه‌ى تۆمار كردوو ئه‌و گێمه‌ش به‌و تاكه گۆڵه كۆتاى هات.
گێمى دووه‌م جارێكی‌تر یاریه‌كه به به‌هێزی ده‌ستى پێكرده‌وه و له خوله‌كى 47حه‌مید ره‌حیم گۆڵى گۆڵێ دووه‌مى یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى تۆمار كرد.
هه‌ردوو یانه زۆرترین هه‌وڵیاندا بۆ تۆمار كردنى گۆڵ، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به دوو گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر به‌سوودى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆتایی هات.
وه‌لی كه‌ریم راهێنه‌رى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو:” به‌هۆى زۆرى یانه‌كانى له خولى پله‌یه‌ك ده‌توانم بڵێم خوله‌كه زۆر قورسه، چونكه یانه‌كان ده‌بێت چوار قۆناغ یارى بكه‌ن تا ده‌گه‌نه خولى نایاب، به‌ڵام یاریزانانى پێشمه‌رگه به وره‌یه‌كى به‌هێزه‌وه به‌شدارى یارییه‌كان ده‌كه‌ن، نابێت ئه‌وه‌شمان بیرچێت خولى كوردستان له خولى عێراق به‌هێزتره به تایبه‌تى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى ئێمه كه زۆرترین یانه به‌هێزه‌كانی تێدایه، بۆیه ئێمه به دوو پێكهاته‌وه به‌شدارى خوله‌كان ده‌كه‌ین”.
له‌لاى خۆیه‌وه یونس سلێمان راهێنه‌رى نه‌ورۆز رایگه‌یاند:” ئێمه بۆ هه‌موو یارییه‌ك حسابی تایبه‌تیمان هه‌یه به تایبه‌تی له یاریه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا كه یاریزانانمان هیلاكی یه‌كه‌م یارى خولى نایابى كوردستانیان پێوه دیاربوو به تایبه‌تى هاتووچۆى رێگاكه‌مان بۆ زاخۆ، بۆیه پێمان باشبوو ئه‌م یاریزانه لاوانه هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێت كه یارى بكه‌ن، چونكه لاى ئێمه یاریزانى به ئه‌زموون و لاو هیچ جیاوازییه‌كی نیه له یه‌ك پێكهاته یارى ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو كه‌س هه‌ڵه ده‌كات به تایبه‌تى له یارى رابردوومان هه‌موومان به‌رپرسیار بووین له ئه‌نجامه‌كه”.
یارییه‌كانى ئه‌م قۆناغه به‌به‌شدارى پێنج یانه ده‌ستى پێكرد، به‌ڵام دواى كشانه‌وه‌ى دوو یانه له پاڵاوتنه‌كه ته‌نیا سێ یانه مایه‌وه.
دواى ته‌واوبوونی یاریه‌كانى ئه‌م قۆناغه یانه‌ى نه‌ورۆز خاوه‌نى 19خاڵه و له پله‌ى یه‌كه‌مدایه و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانی نوێش به16خاڵ له پله‌كانى دووه‌م و سێیه‌مدان، یانه‌كانیش چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێى سلێمانین بۆ سه‌ركه‌وتنى دوو یانه یاخود سێ یانه بۆ قۆناغى دووه‌مى پاڵاوتنه‌كه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









