لیژنهى شههیدان داوای تاپۆكردنی زەوییەكانی خانەوادەی شەهیدان دەکەن

SNNـ بریار محەمەد
بهمهبهستی گهیاندن و تاوتوێكردنی كێشهو داواكارییهكانی خانهوادهو كهسوكارى شههیدان، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی کانوونی یەکەم، لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و شاندێكی یاوهرى كۆبووەوە.
هەژان حسێن، بڕیادەری لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی بە snnی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفتەکانی کەسوکاری شەهیدان بانگێشتی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانمان کردبوو دواتر چەندین پرس گفتوگۆیان لەبارەوە کراویەکێک لەو بابەتانەش سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و پاكسازیكردن لەو لیستانەی كە پەیوەستن بەماف و ئیمتیازاتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی.
وتیشی “بەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر مینحەی زیندانیانی سیاسی كەچەند ساڵێكە راگیراوەو لەو كابینەیە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە جارێكی تر ئهو مینحەیە خەرج بكاتەوە، لیژنەكە داوای روونكردنەوەی لهوەزیری شەهیدان كرد سەبارەت بەهۆكاری جێبەجێنەبوونی ئەو بڕیارە، لای خۆیەوە وەزیری شەهیدان بەلیژنەكەی راگەیاند: هەركات پاكسازی لە لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی تەواوبێت، دەست بە دابەشكردنی مینەحەكە دەكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو” هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی هەمواری ئەو یاسایانە كرا كەتایبەتن بەماف و ئیمتیازاتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی بەهاوبەشی یاساكان هەموار بكهنەوە بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی زیاترى خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان”.
ڕاشیگەیاند: لەخاڵێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایەسەر خزمەتگوزارییەكانی كچ و كوڕی شەهیدان لەخوێندن و تەندروستی و چۆنیەتیی چاودێریكردنی بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزارییەكان، لەگەڵ ئەوەش گفتوگۆ لەسەر بابەتی گۆڕِە بەكۆمەڵەكان و بەجینۆساید ناساندنیان كرا، بەجۆرێك هەردوولا هەماهەنگیی تەواوی یەكتری بكەن.
ئامەژی بەوەشکرد لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەكەمان داوای كرد كەبەهیچ جۆرێك رێگە بەو رێكکخراوانە نەدرێت بەناوی كۆمەك و هاوكاری بێڕِێزی بەرامبەر بەخانەوادەی شەهیدان بكەن، ههروهها داوای تاپۆكردنی ئەو زەوییانەش كرا كە بەسەر خانەوادەی شەهیدان دابەش كراون، بەڵام تاوەكو ئێستا كارتن و تاپۆ نهكراون.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









