ئەمریکا دوو لایەنی عێراقی بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەی تۆمەتباردەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
SNN
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی نزیك رایگەیاند: دوو لایەنی عێراقی هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
دەیڤد شینکەر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا وتی: “ئەوانەی دەستیان لە هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و نێردە دیپلۆماسییەكاندا هەیە، دوو لایەنی عیراقین كە لە گەندەڵكاران و بكوژانی خۆپیشاندەران پێكدێن”.
وتیشی: ”دەستدرێژییەكان بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هێزە ئەمریكییەكان لە بنكە عێراقییەكاندا، دەستدرێژییە بۆسەر سەروەریی عێراق، و دەستدرێژییە بۆسەر شەرعیەتی حكومەتی عیراق و دەسەڵاتی یاسای عێراقی”.
هاوکات هەوڵەکانی مستەفا کازمی بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی لە پشت هێرشەکانەوەن، بەرزنرخاند.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









