بە پشتیوانی حەشدی شەعبی گوندێکی کەرکوک تەعریب دەکرێت

سیروان حه‌سه‌ن
گوندى په‌ڵكانه له سنوورى كه‌ركوك جارێكى تر له لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه هه‌وڵى چۆڵكردنى ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بى هاورده تێیدا نیشته‌جێ ببن. 200 پیاوى عه‌ره‌ب له نێو گونده‌كه ماونه‌ته‌وه.
حاجى فاخر دانیشتووى گوندى په‌ڵكانه به SNNى راگه‌یاند؛ جارێكى دیكه هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ركردنیان له گونده‌كه‌یان له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان و عه‌ره‌بى هاورده چڕكراوه‌ته‌وه و دوێنێ به‌رپرسى حه‌شدى شه‌عبى كه‌ركوك له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلى پڕ له چه‌كدار هاتنه گونده‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئاسانكارى بكه‌ن تاوه‌كو عه‌ره‌به هاورده‌كان له نێو گونده‌كه جێگیر ببن.
وتیشى: هه‌رچه‌نده له چه‌ند شوێنێكه‌وه په‌یوه‌ندى به هێزه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه كرا‌و له گونده‌كه كشانه‌وه ده‌ره‌وه و چوار هه‌مه‌رى پۆلیسى فیدراڵى هاتنه نێو گونده‌كه‌وه، به‌ڵام چه‌كداره حه‌شده‌كان هه‌ر له نزیكى گونده‌كه‌وه وه‌ستان و به هاوكارى ئه‌وان ژماره‌یه‌كى زۆر عه‌ره‌بى هاورده كه نزیكه‌ى 200 پیاو ده‌بوون هاتنه نێو گونده‌كه‌وه و كه‌وتنه به‌ردبارانى كورده‌كانى نێو گونده‌كه.
حاجى فاخر ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، ئه‌و عه‌ره‌بانه ژماره‌یه‌ك خانوویان داگیر كرد، به‌ڵام دواتر به ده‌ستێوه‌ردانى چه‌ند لایه‌نێك و هه‌روه‌ها هێزه‌كه‌ى پۆلیس توانییان عه‌ره‌به‌كان له خانووه‌كان بكه‌نه ده‌ره‌وه و ئێستا ئه‌و 200 پیاوه له ماڵى شێخێكى عه‌ره‌ب ماونه‌ته‌وه كه ئه‌و شێخه دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هاتووه‌ته گونده‌كه و له نێو باره‌گاى پارتى جێگیربوون.
ئه‌و دانشتووهى گوندى په‌ڵكانه باسیشى له‌وه‌كرد، تاوه‌كو ئێستا 56 خێزان كورد له گوندى په‌ڵكانه ماونه‌ته‌وه و شه‌ش خێزانى عه‌ره‌بیش كه دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر هاتوونه‌ته ناوچه‌كه له گونده‌كه جێگیربوون. عهرهبێكى زۆرى هاورده‌ش هه‌وڵى هاتنه نێو گونده‌كه ده‌ده‌ن و به ته‌واوه‌تى هاووڵاتیانى كوردى گونده‌كه بێزار بوون.
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه سێ ساڵه په‌لاماریان ده‌ده‌ن و دێنه نێو گونده‌كه‌وه و هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدى شه‌عبیش له گه‌ڵیاندایه، هه‌ربۆیه وه‌كو هاووڵاتیانى كورد ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ ئه‌و بارودۆخه نه‌دۆزنه‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه چیتر خێزانه كورده‌كان به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌لامارو سوكایهتییهى ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه ناگرن و ره‌نگه بیر له جێهێشتن و چۆڵكردنى گونده‌كه بكه‌نه‌وه.
له دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017ه‌وه عه‌ره‌بى هاورده به هاوكارى هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى گرفت بۆ جوتیارانى كورد له گونده كوردییه‌كان دروست ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن گونده‌كانیان به جێبهێڵن و زه‌وییه‌كان به هى خۆیان ده‌زانن، له كاتێكدا ئه‌و عه‌ره‌بانه له ساڵانى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب هێنراونه‌ته سه‌ر زه‌وى كورده‌كان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









