
میسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ
SNN Sport
کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، شەوی رابردوو پاش تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یانەی بەرشەلۆنە و بردنەوەی یانەکەی 3-0 لە خولی یانە پاڵەوانەکان، پەیامێکی ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنە و میسی کرد.
رۆناڵدۆ پاش یاریەکە وتی:”من هەمیشە پەیوەندییەکی دۆستانەم لەگەڵ میسی هەبووە، 13 بۆ 14 ساڵە خەڵاتەکانمان بە هاوبەشی بردووەتەوەو هەرگیز وەکوو رکابەرێک نەمبینیوە،من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەو هەیە و دڵنیام ئەگەر لێی بپرسم ئەویش هەمان وەڵام دەداتەوە”.
لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت:” ئەوان یانەیەکی گەورەن، لە ئێستادا بە دۆخێکی قورس تێدەپەڕن”.
لەسەر بردنەوەی یاریەکە لە بەرشەلۆنە وتی:” کلیلی بردنەوەکە ئەوەیە ئێمە زۆر بە باشی چوینە یاریەکەوە، دەبوایە سێ گۆڵ بکەین و ئەوەشمان ئەنجامدا بەرامبەر بە یانەیەکی نایابی وەکوو بەرشەلۆنە ئەنجامێکی باشمان ویست،بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخیان ئەوان هەمووکات بەرشەلۆنەن”.
لە کۆتایدا وتی:” هەمووکات نایابە کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ ئیسپانیاو کەتەلۆنیا ،زەحمەتە یاری لە کامپ نۆ بکەیت،لە بەرامبەر یەکێک لە بەهێزترین یانەکان کە لە ژیانمدا رووبەڕوویان بوومەتەوە،ئەمڕۆ ئێمە پاڵەوان بووین،خێزانێکی یەکگرتوو بەهێزین ئەگەر بەمشێوەیە یاری بکەین،هیچ شتێک نیە تا کۆتایی وەرزەکە لێی بترسین”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









