گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشممە 9/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (9/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- رۆناڵدۆ میسی هەڵدەگەڕێنێتەوە.
- خولی یانە پاڵەوانەکان:یۆڤانتۆس خەونی لە بەرشەلۆنە 3-0 بە دەستهێناو پلەی یەکەمی گروپەکەی وەرگرت.
- دوو گۆڵی لە رۆناڵدۆوە بوو بە لێدانی سزا و جادووی مکینی و بۆفۆن میسی وەستاند، دەستکەوتێکی مێژووی بوو لە کامپ نۆ.
- پێرلۆ:”ئەمە تەنیا سەرەتایە و ئێستا لە خولی ئیتاڵیاش بەمشێوەیەین”.
- ئینتەر دووجار هەست بە جۆش و خرۆش دەکات.
- کۆنتی لە 90 خولەکدا پێویستی بە دوو بردنەوە هەیە و دەرفەت بە ئیریکسن دەدرێت.
- شاختار لە سانسێرۆ دەبێت و ریاڵ مەدرید میوانداری گلادباخ دەکات.
- لازیۆ لە قۆناغی شانزەیە لەگەڵ کۆرییا و ئیمۆبێلی، ترسی هەبوو لە کۆتایی یاریەکە و 2-2 بەرامبەر بە کلۆب بروج یەکسانبوو.
- ئاتڵەنتا نابێت بدۆرێت.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- پادشا کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.
- خولی یانە پاڵەوانەکان:بردنەوەیەکی نموونەیی خانمەپیرەکە لە کامپ نۆ.
- دوو لێدانی سزای دژی بەرشەلۆنە و گۆڵێکی نایابی مکینی یۆڤی 3-0 براوە دەبێت و دەبێتە پێشەنگ.
- نمایشێکی زۆر نایاب بوو لە ئیسپانیا و رۆناڵدۆ بیانکۆنێری بەرزدەکاتەوە.
- پێرلۆ:” ئێمە بەهێزین”.
- لازیۆی مێژوویی،بەڵام ئای لەو ترسە، 2-2 لەگەڵ بروج یەکسانبوو،بەڵام گەیشتە قۆناغی شانزە.
- فۆنیسکا و پیدرۆ بۆ یەک یاری لە رۆما رادەگیرێن.
- ئینسینی تاتۆ بۆ مارادۆنا دەکێشێت.

تۆتۆ سپۆرت:
- ئای لەم یۆڤانتۆسە.
- شەوێکی جادوویی بیانکۆنێری کە تێیدا بردنەوەی دژی بەرشەلۆنە بە دەستهێناو پلەی یەکەمی گروپەکەی وەرگرت.
- رۆناڵدۆ زاڵبوو بەسەر رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ میسی و دوو گۆڵی بە لێدانی سزا کردوو مکینی گۆڵێکی نایاب دەکات.
- لازیۆی سەرسوڕهێنەر، گەیشتە قۆناغی شانزە دوای 16 ساڵ.
- کۆنتی:” چاکسازی نییە”.
- دەبێت ئینتەر لە شاختار بباتەوە بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی ئەنجامی یاری ریاڵ مەدرید بکات.
- ئاتڵەنتا لەسەر زەوی یاریگای کرۆیف دژی ئەجاکس یاری دەکات و بردنەوە بەسە بۆ ئەو.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









