مه‌سرور بارزانى: حكومه‌تى ناوه‌ندیى ته‌نیا 6 مانگ پاره‌ى مووچه‌ى ناردووه

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: هه‌موو ههوڵێكمانداوه بۆ راستكردنه‌وه دۆخى ناله‌بارى هه‌رێمى كوردستان، وتیشى: “له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆ ئه‌وه‌ى مافه ده‌ستوورییه‌كان و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم وه‌ربگرین”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا باسى دۆخى هه‌رێمى كوردستانى كرد، سه‌ره‌تاى قسه‌كانى تایبه‌تكرد به خۆپیشاندانه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و وتى: “ئێمه له‌گه‌ڵ ئازادى و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات ئازادى راده‌ربڕین نییه، به‌ڵكو پشێوى نانه‌وه‌یه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌دا نین، بۆیه ده‌مه‌وێت ئه‌وه به خوشك و براكانمان بڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت داواى مووچه و مافه‌كانتان بكه‌ن، داواكردنى ماف به‌و شێوه‌یه نییه”.
وتیشى: “له ئێستادا دوو به‌ره دروستبووه كه یه‌كێكیان به‌ره‌ى گه‌له و ئێمه وه‌ك حكومه‌ت له‌و بهرهیهین، به‌ره‌یه‌كیش دروستبووه كه مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان دروستكردووه، بۆیه من ده‌ڵێم: حكومه‌تى هه‌رێم به ده‌نگى ئێوه هاتووه، بۆ ئێوه‌یه و له ئێوه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستناكات دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت بكرێنه ئامانج، پێویسته ئه‌و راستییه‌ش بزانین كه‌سانى خۆپیشانده‌ر چه‌كیان نییه، به نارنجۆك هێرشناكهنه سه‌ر باره‌گاى حزب، به قه‌ناس خه‌ڵك ناكوژن، ئه‌وانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن تێكده‌رن، داواكارم خۆپیشانده‌ران رێگه‌نه‌ده‌ن كه‌سانى خاوه‌ن مه‌رامى تایبه‌ت سوود له هه‌بوونى ئه‌وان له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ربگرن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى رۆیشتنى شاندى هه‌رێمى كرد بۆ به‌غدا و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “شاندى ئێمه ئه‌م ئێواره‌یه ده‌چێته به‌غدا، به هیواین به ده‌ستى پڕ بگه‌ڕێنه‌وه”.
مه‌سرور بارزانى باسى له گرێبه‌ستى 50 ساڵه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و توركیاى كرد و روونیشیكرده‌وه: “سه‌رجه‌م ئه‌و قسانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌وتى هه‌رێم پێشوه‌خته فرۆشراوه به توركیا راست نییه، گرێبه‌ستى 50 ساڵه له ناچاریدا كراوه، كاتێك كراوه كه به‌غدا پاره‌ى مووچه و بودجه‌ى نهناردرووه، پاشان ئه‌و گرێبه‌سته ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه بۆرى نه‌وتى هه‌رێم به‌ناو خاكى توركیادا بڕوات و بگاته بازاڕێكى نێوده‌وڵه‌تى”.
مه‌سرور بارزانى به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ قۆناغى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و روونیشیكرده‌وه: “ئێمه له یه‌كه‌مین هه‌نگاوى كابینه‌ى نۆوه ده‌ستمانكردووه به چاكسازى و به‌رده‌وامیش ده‌بین، قۆناغى داهاتووش قۆناغى بووژاندنه‌وه‌ى ئابوورى هه‌رێمى كوردستانه، ئابوورى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان بۆ باشتر ده‌گۆڕێت”.
مه‌سرور بارزانى باسى له‌وه‌شكرد: “حكومه‌تى ناوه‌ندیى ته‌نیا 6 مانگ پاره‌ى مووچه‌ى ناردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه نییه كه پێویستبوو به‌پێى رێككه‌وتنى نێوانمان بینێرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









