گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (9/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرشەلۆنە بەرەو لێوار دەبات.
- بەرشەلۆنە 0-3 یۆڤانتۆس.
- بەرشەلۆنە پلەی یەکەمی گروپەکەی لە دەستداو لە ساڵی 2013وە لە یاریگای خۆی نەدۆڕابوو پێش ئەم یارییە.
- شاری مەدرید یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەمڕۆ لە خۆ دەگرێت.
- رامۆس و کارڤاخال ئامادەن بۆ یاریەکە بۆ ئەوەی مەدرید رزگار بکەن لە قۆناغی گروپەکان ماڵئاوایی نەکات.
- ئاتلەتیکۆمەدرید بە یەکسانبوون دژی ساڵزبۆرگ دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
- بەهۆی لێدوانێکی ناوبژیوانی یاریەکەوە یاری پاریس سانجێرمان و باشاکشهێر تەواو نەکرا.

ئاس:
- رەگەزپەرەستی راگرن.
- یانەی باشاکشهێری تورکی یاریگای پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت دوای ئەوەی ناوبژیوانی یاریەکە بە یاریزانێکی رەش ناوی یاریزانێکی ئەو یانەیە دەبات.
- یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ یاریەکە ئەنجام دەداتەوە.
- کریستیانازۆ:پۆرتوگالیەکە دوو گۆڵ لە بەرشەلۆنە دەکات.
- هیچ کۆتاییەک بە بێ رامۆس ئەنجام نادرێت.
- کاپتن سێرجیۆ رامۆس بەرامبەر بە مونشنگلادباخ ئامادەیە بۆ ئەوەی بگەن بە قۆناغی شانزە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بێهیواییەکی تر.
- بەرشەلۆنە 0-3 یۆڤانتۆس.
- یانەی بەرشەلۆنە ئەمجارەش هەڵەکانی خول دووبارە دەکاتەوەو پلەی یەکەمی گروپەکەی لە دەست دەدات.
- رۆناڵدۆ دوو گۆڵ بە لێدانی سزا دەکات و مکینی گۆڵەکەی تر دەکات.
- دوای حەوت ساڵ و 38 یاری ئەمە یەکەم شکستە لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە یاریگای خۆی.
- کومان:” بە ترسەوە هاتینە یاریەکەوە”.
- گریزمان:” نەبوونی حەماسەت و وزە و بەرگری و هێرشبردن، هەمووشتێک خراپ بوو”.
- بایرن میونخ، مانچستەرسیتی،لیڤەرپوڵ،دۆرتمۆند،لایپزیگ،پاریس سانجێرمان رکابەرەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەبن لە قۆناغی شانزە.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید پێویستی بە یەکسانبوون یان بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو.
- زیدان و ریاڵ مەدرید یاری ترس دەکەن دژی مونشنگلادباخ.

سپۆرت:
- لەسێدارەدان.
- بەرشەلۆنە 0-3یۆڤانتۆس.
- شکستەکە وای لە بەرشەلۆنە کرد بە پلەی دووەم بگاتە قۆناغی داهاتوو، ئەمەش ئەرکی قورس دەکات لەو قۆناغە.
- مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان دژی مونشنگلادباخ یاری دەکات و زیدان لە ژێر فشاردایە، ئەگەر لە خولەکە بکرێتە دەرەوە لەوانەیە دووربخرێتەوە.
- ئابڕووچوون و رەگەزپەرەستی لە یاری پاریس سانجێرمان و باشاکشهێر لە لایەن ناوبژیوانی چوارەمەوە.

هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









