
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، لە ئێوارەی دوێنێوە لە بەغدان و ئەمڕۆ لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبوونەتەوە، دوای ئەوەی دوێنێش لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان، رێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی هەنگاوی زۆرباشیان بڕیوە و لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق كۆبوونەتەوە و لێكتێگەیشتنی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
ڕێزان شێخ دلێر، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەجێندای كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی بەغدا بریتی بووە لە گفتوگۆكردن لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە هاوكات دۆزینەوەی چارەسەر گونجاو بۆ وەلانانی ئەو كێشانە و گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی كە هەردوولای حكومەتی هەرێم و عێراق پێوەی پابەند بن.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی ئەمجارەی شاندەكەی هەرێم تاڕادەیەك قورس دەبێت چونكە دەبێت بەهەر شێوازێك بێت بگەنە ڕێككەوتن لەگەڵ عێراق چونكە بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەبینین بە چ جۆرێكە هاوكات عێراقیش بۆخۆی لەڕووی داراییەوە كێشەی هەیە، بۆیە هاتنی ئەم شاندە و گەیشتن بەڕێككەوتنی سیاسی كارئاسانی زۆر بۆ ئێمەی پەرلەمانتاران دەكات كە بتوانین لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئاسانتر مافەكانی گەلی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 جێگیر بكەین.
لەلایەکی دیکەوە مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکێتی ئەوەی بۆ SNNڕوونکردەوە، ئەجێندای سەرەکی سەردانی شاندی هەرێم و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان بریتیە لە مەلەفی نەوت و هەروەها ئەو کێشەو گرفتانەی کە بەهەڵواسراوی لەنێوان بەغدا و هەولێر ماونەتەوە.
هاوکات ئەوەی گرنگە لەسەردانەکەی ئەمجارەی شاندەکەی هەرێم دەسەڵاتی تەواوەتی ڕێککەوتنیان پێدراوە.
وتیشی: بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە بچێت، بڕیارە شاندی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









