بەڵگەی نوێ ئاشکرا بووە کە تورکیا بۆ چەند ساڵێک تفاقی سەربازیی داوەتە داعش

ئۆتۆمبیلێکی سەردەمی داعش
SNN
راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایکردووە کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک تورکیا چەک و تفاقی سەربازی و ئەلیکترۆنی و کەرەستەی سەرەتایی دروستکردنی بۆمبی داوەتە گرووپی داعش.
راپۆرتەکە بنکەی توێژینەوەی پڕچەککردنی ململانێکان ئامادەیکردووە کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە، کاری بەدواداچوونە بۆ ئەو گرووپ و رێکخراوانەی بەنهێنی چەک و تفاقی سەربازیی کۆدەکەنەوە.
راپۆرتەکە کە ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە، لەژێر ناونیشانی “تۆڕی فرۆشیارانی پشت بەرنامەی پڕچەککردنی داعش” نووسراوە، بەدواداچوونی بۆ ئەو کەس و لایەنانە کردووە چەکیان داوەتە داعش لە سوریا و عێراق لەنێوان ساڵانی 2014 – 2017.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە “قاچاخچییەکانی سنوور لەنێوان سوریا و تورکیا هەستاون بە گواستنەوەی ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانە و بە پارەیەکی زۆر داعش کڕیونێتییەوە”.
ئەو بار و کەلوپەلانەی دراون بە داعش، پێکهاتوون لە پارچەی ئەلیکترۆنیی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێکهاتەکانی چەکی کیمیاوی و لە دەروازە سنوورییەکانی شاری سیفریک و ئاکشاکالی لە پارێزگای ئورفەی سنوورییەوە گەیەنراون بە دەست چەکارانی داعش.
ناوەڕۆکی راپۆرتەکە یەکانگیرە لەگەڵ یاداشتێکی رووسیا کە ساڵی 2016 لە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش خوێندییەوە و دەڵێت “تورکیا خەمساردە لە بە قاچاخبردنی کەلوپەلی چەکی کیمیاوی لەناو خاکی وڵاتەکەیەوە بۆ سوریا”.
هاوکات ئەوەش ئاشکرا بووە کۆمپانیایەکی تورکی کە بارەگاکەی لە شاری ئیستانبووڵە، تێچووی ئەو کەرەستە کیمیاوییانەی خستووەتە ئەستۆی خۆی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









