
نوێنەری زاخۆ لە تیروپشکەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
یه‌كێتیی تۆپی باسكه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی عێراق ئه‌نجامداو میکانیزمی بەڕێوەچوونی خولەکەی دیاری کردوو ئەمڕۆ تیروپشکی خولەکەشی ئەنجامدا، کە یانەی زاخۆ لە یەکەم هەفتەدا رووبەڕووی یانەی ئەعزەمییە دەبێتەوە.
سه‌باره‌ت به میکانیزمی خولەکە یوسف كه‌ركوكی لە راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكووری به‌شداربوو له کۆبوونەوەکە وتی:” كۆبوونه‌وه‌كه راوێژكاری بووه به‌مه‌به‌ستی دیاری كردنی میكانیزمی خولی نایاب بوو،له سه‌ر رۆشنایی داواكاری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی باسكه‌ی عێراق كه داوای كردبوو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێش یه‌ك مانگ له لایه‌ن یانهكانیهوه ته‌رخان بكرێن بۆ مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه كه یارییه‌كی چاره‌نووسسازی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردی هیند رۆژی 17/2/2021 “.
هه‌روه‌ها وتی:” له كۆبوونه‌وه‌كه بڕیار درا قۆناغی یه‌كه‌می به شێوازی دوو گروپ به‌رێوه‌بچێت ، گروپی یه‌كه‌م رۆژی 19/12/2020 ده‌ستپێده‌كات و گروپی دووه‌م له مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو ده‌بێت و یارییه‌كانی هه‌ردوو گروپەکە له شاری به‌غداد بهرێودهچن ، ئه‌مه‌ش له پێناو ئاماده‌بوونی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری به‌غداد”.
راگه‌یاندنی یانه‌ی گازی باكوور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” هه‌ردوو کۆمەڵەکە به یاری هاتن بۆ تیپه‌كانی به‌غداد ئه‌ژمار ده‌كرێن”.
جێی ئاماژه پێكردنه یانه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی عێراق بریتین له ” شوڕته ، نه‌وت ، كاره‌با ، ئه‌عزه‌مییه ، ختووت ، حه‌شد ، نه‌وتی باكوور ، گازی باكوور ، نه‌وتی به‌سڕه ، حلله ، ته‌زامن ، زاخۆ ).
له یاری ده‌ستپێكی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه كه ركابه‌رییه‌كانی له هۆڵی ( شه‌عب ) له شاری بەغداد لە رۆژی 19ی ئه‌م مانگە به‌رێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو یانه‌ی شوڕته و حلله رووبه‌ڕووی یەک ده‌بنه‌وه ، ( نه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌وتی به‌سڕه) و( كاره‌با له‌گه‌ڵ گازی باكوور ) و ( حه‌شد له‌گه‌ڵ نه‌وتی باكوور ) و ( ختووت له‌گه‌ڵ تهزامهن ) و ( ئه‌عزه‌میه له‌گه‌ڵ زاخۆ ) یاری ده‌كه‌ن .
جێی باسه تیروپشكه‌كه هه‌ر یه‌ك له عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و ئه‌یاد بونیان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌ی بوون .
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









