داعش هێرشیکردە سەر گوندێکی خانه‌قین و بریندار هەیە

داعش
سیروان حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش به چه‌كى هاوه‌ن و قه‌ناس په‌لامارى هێزه عێراقییه‌كان و هاووڵاتیانى ناوچه‌یه‌كى نێوان خانه‌قین بۆ جهلهولایاندا و به‌هۆیانه‌وه دوو سه‌رباز و سێ هاووڵاتى برینداربوون.
شه‌مال عه‌بدولره‌حمان به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNی راگه‌یاند: نزیكه‌ى نیو كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى داعش بهچهكى قه‌ناس تەقەیان لە هێزێكى سوپاى عێراقی له گوندى ئیسلاحى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له سنوورى خانه‌قین کردووە.
وتیشى، چه‌كداره‌كان هاوكات به چه‌كى هاوه‌ن په‌لامارى گونده‌كه‌یاندا و له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازى سوپاى عێراق به چه‌كى قه‌ناس و سێ هاووڵاتى مه‌ده‌نیش به‌هۆى كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوله هاوه‌نه‌كان بۆ نێو گونده‌كه‌یان برینداربوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









