
دییەگۆ سیمیۆنی لە کۆنگرەکە
SNN Sport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە یاری دێربی مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ مەدرید و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجام دەدرێت.
سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو لەسەر یاریەکە وتی:”یانەی مەدرید لە یارییەکانی ئەم دواییەدا باشتر بووەو یارییەکی باشیان لە سڤییا کردووە، لە ڕووی بەرگرییەوە باشتر بووە، هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر یانەی رکابەر و دەگەڕێنەوە بۆ بەرگریکردن لە گۆڵەکەیان و سوود وەردەگرن لە خێرایی بە تایبەت ئەگەر ڤینسیۆس و رۆدریگۆ یاری بکەن”.
وتیشی:”یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید تەمەنیان 33، 34 ،35 ساڵن، بەردەوام ململانێ لەگەڵ یاریزانە لاوەکان دەکەن، ئەوە شایەنی شانازییە”.
هەروەها وتی:” ستایشکردنی زیدان بۆ پەسەنکردنی ئێمە بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، من زۆرجار هیچ لێدوانێک لەسەر بۆچوونی هاوپیشەو هاوپیشەکانم نادەم، هەموو کەسێک بۆچوونێکی هەیە، کە بە مانا و بە مانای خۆی فۆڕم و گەشەی پێدەدات، من رێز لە هەموو بۆچوونەکان دەگرم، جا ئەرێنی بێت یان نەرێنی، ئەو ئاسایش و متمانە بە یاریزانەکان دەگەیەنێت، یاریزانی تۆپی پێ بووە براوە بووەو وەکوو راهێنەریش براوە بووە”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









