
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی لیڤانتی دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر یاریەکە وتی:” لە کامپ نۆ یاری دەکەین بەرامبەر بە یانەیەک بێگومان سێ خاڵی دەوێت،دەبێت سەرنج و دیقەت لەسەر یاریەکە دابنێین و دەرفەت بقۆزینەوە، هەفتەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە،لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە 18 خاڵ 15 خاڵمان بە دەستهێناوە،بەڵام لە لالیگا دۆخمان جیاوازترە”.
وتیشی:” بە دڵنیاییەوە پێویستمان بە باشتربوونە، لەهەندێک رووەوە ئاستمان لە لە لالیگا باش نیە، دەبێت لە هێڵی بەرگریش باشتر بین،من دڵخۆشم بەڵام رازی نیم لە ئەنجامی یانەکە،بەڵام کار دەکەین بۆ باشتربوون، با ببینین بزانین لە مانگی داهاتوو چی روودەدات لەگەڵ سەرۆکی نوێ بۆ یانەکە”.
لەسەر داهاتووی خۆی وتی:” من پێویستیم بە هیچ پشتگیرییەک نیە،بەڵام یاریزانەکان پێویستیان بە ئەوە هەیە،ئەم یانەیە ئەزموونێکی گەوەرو کاریزمایەکی گەورەی هەیە،دەبێت ئارام بین بە تایبەت لەسەر یاریزانە لاوەکان، لە دوو رۆژدا هیچ شتێک ناگۆڕێت”.
لەسەر ئەنجامی یاری دێربی مەدرید وتی:”بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە کە یاریەکە ببەینەوە سبەی، ئاتلەتیکۆمەدرید پێشەنگی لالیگایە، بە دڵنیاییەوە ئەگەر بدۆڕێت ئێمە سوودمەند دەبین، بەڵام دووپاتی دەکەمەوە کە دیقەت تەنیا لەسەر یاریەکەی خۆمان دادەنێین”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









